عیراقی

وەزیری دارایی عیراق سێ گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیا ئەمەریكیەكان واژۆكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری دارایی عیراق سێ گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیا ئەمەریكیەكان واژۆكرد
 مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

وەزیری دارایی عیراق رایگەیاند "سێ گرێبەستیان لەبواری جیاواز لەگەڵ ئەمەریكا واژۆ كردووە، ئەویش لەپێناو بەگەڕخستنەوەی پرۆژە گەورەكان لە عیراق و بوژاندنەوەی ئابووری عیراق".

  عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی، وەزیری دارایی عیراق رایگەیاند "سێ گرێبەستمان لەگەڵ كۆمپانیا ئەمەریكیەكان بۆ پشتیوانیكردنی ئابووری و دابینكردنی بودجە بۆ پرۆژە گەورەكان و پەرەپێدانی كەرتی كارەبا واژۆكرد".

عەلاوی  وتیشی "لەو سێ گرێبەستە، یەكەمیان لەگەڵ دەزگای پەرەپێدانی ئەمەریكی بۆ دووبارە گێڕانەوەی بەرنامەكانیان بۆ عیراق و پشتیوانییكردنی ئابورییە، دووەمیشیان لەگەڵ یەكێك لە دامەزراوە حكومییەكانی ئەمەریكایە بۆ پشتیوانی لە وەبەرهێنانی راستەوخۆ، كە بڕی پێنج ملیار دۆلار تەرخان دەكات بۆ ئەنجامدانی پرۆژە و پەرەپێدانی ئابووریی عیراق، سێیەم گرێبەستیش لەگەڵ كۆمپانیای "جی"‌ بۆ دووبارە بنیادنانەوەی كەرتی كارەبای عیراق بووە".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان