کوردستانی

وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆ و رێکارە نوێیەکانی خۆپارێزی چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆ و رێکارە نوێیەکانی خۆپارێزی چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد
مەودا میدیا-

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی رێکاری نوێی قەدەغەی هاتوچۆی نێوان پارێزگاکان و رێکارەکانی خۆپارێزی بەیاننامەیەکی نوێی بڵاوکردەوە، بەپێی بەیاننامەکە بێت بەمەبەستی ئاساییکردنەوەی هاتوچۆی نێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ناوخۆ دەسەڵات دەداتە پارێزگارەکان.

ئاماژە بەوەشکراوە، دەروازە سنوورییەکان تەنها بەڕووی بازرگانەکاندا کراوە دەبن و بەڕووی گەشتیاراندا بە داخراوی دەمێنەوە، بەڵام هەردوو دەروازەی "باشماخ و حاجی ئۆمەران" کراوە دەبن بۆ ئەو هاوڵاتییانەی لە ئێران گیریان خواردووە.

یەکێک لە بڕیارەکانی دیکە ئەوەیە هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی "هەولێر و سلێمانی" کراوە دەبن بە ڕووی گەشتیاراندا بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان، هەروەها گێڕانی پرسە و بۆنە و ئاهەنگەکان بە قەدەغە کراوی دەمێنەوە.


س.س
Qaiwan
Qaiwan