عیراقی
كازمی: عیراق بەپێویستی دەزانێت پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەمەریكا پەرەپێبدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە كۆنگرێس لەگەڵ نانسی پیلۆسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا كۆبویەوە، راشیگەیاند عیراق بە پێویستی دەزانێت پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەمەریكا پەرەپێبدات، بەتایبەت لە بواری ئابووری.
لە درێژەی دیدارەكانیدا لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریكا، چەند كاتژمێرێك لەمەوبەر، مستەفا كازمی لەگەڵ نانسی پیلۆسی و ژمارەیەك لە ئەندامانی كۆنگرێسی ئەمەریكا دیداری ئەنجامدا، لە نێویشیاندا كیڤن مكارتی سەرۆكی پارتی كۆماری ئەنجومەنی نوێنەران و ئەندامانی تری دیموكرات و كۆماریەكان.
بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەی سەرۆك وەزیران، لە دیدارەكەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییە دوانیەكانی هەردوو وڵات لە بوارەكانی ئاسایش و ئابووری و زانست و بوارەكانی دیكە كرا، هەروەها گفتوگۆ لەبارەی زیادكردنی توانای هێزە ئەمنیەكانی عیراق و توانای شەڕكردنیان كرا لەگەڵ دۆسیەی ئاوارە و كەمینەكان لە وڵات.
هەر بەپێی راگەیەندراوەكەی نوسینگەی سەرۆك وەزیران، كازمی جەختی لەوە كردووەتەوە "عیراق وڵاتێكی خاوەن سەروەرییە، لەسەر ئەو بنەمایەش مامەڵەكانی رێكدەخاتەوە، هەروەها بەپێویستیشی دەزانێت پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەمەریكا پتەو بكات بەتایبەت بواری ئابووری".
هەروەك لە راگەیەندراوی نوسینگەكەی كازمی دا هاتووە "لای خۆیەوە نانسی پیلۆسی بەخێرهاتنی كازمی و شاندی یاوەری كرد بۆ ئەمەریكا و هەوڵەكانی كازمیشی بۆ پاراستنی سەروەری عیراق و گرنگیدان بە ئاوارەكان بەرز نرخاند".
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، بگەڕێتەوە بۆ عیراق و كۆتایی بەسەردانەكەی ئەمەریكای بهێنێت.