عیراقی
كازمی هەڕەشە لە بكوژانی چالاكوانە عیراقیەكان دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
دوای ئەوەی لە ئەمەریكا گەڕایەوە و شەوی رابردوو بە سەردانێك گەیشتە پارێزگای بەسرە، سەرۆك وەزیرانی عیراق هەڕەشەی لە بكوژانی چالاكوانانی عیراق كرد، جەخت دەکاتەوە وایان لێدەكات ببنە ناونیشانێك بۆ دادپەروەری.
مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لەمیانی كۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەك لە فەرماندەی سەربازی و ئەمنیی لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەسرە وتی "ئەو گروپانەی لە دەرەوەی یاسان دەیانەوێت ئازاری گەلی بەسرە بدەن و بوونەتە هەڕەشە لە گەلی عیراق و هەمووان، بوونمان لە بەسڕە بۆ هۆكارێكی جیاوازە بەسڕە گرنگە بۆمان رێگە نادەین هیچ كەمتەرخەمییەك بكرێت لە پاراستنی".
سەرۆك وەزیرانی عیراق، ئەوەشی خستەڕوو "چەكی دەرەوەی یاسا و كێشەی عەشائیری رێگە پێنەدراوە، بەهیچ شێوەیەكیش رێگە نادەین كاری دەرەوەی یاسا و كوشتن بەسەر كەس دا تێبپەڕێت".
كازمی رووە و هێزە ئەمنییەكان وتی"پێویستە لەپێناو عیراق بۆ پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیان سڵ لە هیچ شتێك نەكەنەوە، ئەوەی هەڵە دەكات و چاوپۆشی دەكات لە شوێنەكەی خۆی لادەبرێت و دواتریش بەپێی یاسای سەربازی لێپێچینەوەی لەگەڵ دەكرێت، ناشبێت بەهیچ شێوەیەك سیاسەت تێكەڵ بە كاری ئەمنیی بكرێت".