ئابووری

نرخی نەوت بە جێگیری مایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بە جێگیری مایەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

نرخی نەوتی خاوی برێنت چەند سەنتێكی كەم دابەزینی بەخۆیەوە بینی، بەڵام نرخی نەوتی خاوی ئەمەریكی بە جێگیری مایەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە، 23 ی ئابی 2020 نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 44 دۆلار و 30 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمەریكیش بە 42 دۆلار 30 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

دوێنێ  22 ی ئابی 2020 ، بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 44 دۆلار و 35 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمەریكیش بە 42 دۆلار 34 سەنت فرۆشرا.

Qaiwan
Qaiwan