کوردستانی
بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان: سوپاس بۆ خوا هیچ خۆپیشاندەرێك بریندار نەبووە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لە خۆپیشاندانەكانی دوێنێی كەلار دا هیچ خۆپیشاندەرێك بریندار نەبووە، دەشڵێت نەخۆشخانەی قەڵا و قایمقامیەتی كەلار زیانیان بەركەوتووە و چەند پۆلیس و ئاسایشێكیش برینداربوون.
عەمید ئومێد مەجید، بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان لە لێدوانێكدا بە مەودا میدیای راگەیاند "هیچ كەسێك لە كەلار لەسەر خۆپیشاندان دەستگیرنەكراوە، تەنها قایمقامیەت و نەخۆشخانەی قەڵا زیانیان بەركەوتووە، بەتایبەت قایمقامیەت زیانی زۆر بەركەوتووە، نەخۆشخانەی قەڵا زیاتر شوشە و جامەكان شكێندراون".
وتیشی "شەش پۆلیسی چالاكییە مەدەنییەكان و سێ پۆلیسی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان و چەند ئاسایشێكیش بەبەرد برینداربوون".
بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان راشیگەیاند "سوپاس بۆ خوا هیچ خۆپیشاندەرێك بریندار نەبووە، هیچ خۆپیشاندەرێكیش فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرنەچووە، بەڵام ئەو پۆلیسەی ئۆتۆمبێلەكەیان لە قایمقامیەت سووتاند سكاڵای تۆماركردووە و سەیری كامێرەكان دەكرێتەوە".

بیروڕا