کوردستانی
هەڵەبجە- چەند بەڕێوەبەرایەتییەكی حكومی زیانیان بەركەوتووە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
درەنگانێكی شەوی رابردوو خۆپیشاندەران لە هەڵەبجە هەڵیانكوتایە سەر چەند دامودەزگایەكی حكومی و حیزبی و زیانێكی زۆریان پێگەیاندن، هەریەك لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ و قایمقامیەت و شارەوانی هەڵەبجە لەنێو ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەن كە زیانیان بەركەوتووە.
لەدرێژەی خۆپیشاندانەكانی دوێنی شەممە كە هاوڵاتیان و فەرمانبەران بۆ داواكردنی مافەكانیان ئەنجامیاندا، لەچەند ناوچەیەك گرژی و ئاڵۆزی لێكەوتەوە.
لە شاری هەڵەبجە، خۆپیشاندان تا درەنگانێكی شەوی رابردوو بەردەوام بو و بەوهۆیەوە چەند دامودەزگایەكی حكومی و بارەگای حیزبی لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە كرانە ئامانج.
كوێستان ئەكرەم، سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە، لەبارەی خۆپیشاندانەكانی هەڵەبجە بە مەودا میدیای وت: "دوێنێ شەو دوای كاتژمێر (10:30) خولەك ژمارەیەك لە هاوڵاتیان كۆبونەتەوە و هەڵیانكوتاوەتە سەر چەند دامودەزگایەكی حكومی و حیزبی و یەكێك لەوانەش بینایەی شارەوانی و بینای قائیمقامییەت و بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە بوون".
وتیشی "دوای رووداوەكە تیمەكانی ئاگركوژێنەوە دەستبەجێ گەیشتونەتە شوێنەكە و هەوڵی كوژاندنەوەی ئاگرەكەیان داوە".
هاوكات، عەمید حەسەن عەبدوڵا، بەڕێوەبەری هاتووچۆی هەڵەبجە بە مەودا میدیای وت " بینای بەڕێوەبەرێتی بەشی هاتووچۆی هەڵەبجە و بنكەی ناوشار لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە سوتێنراون".
مەودا پەیوەندی كرد بە هەریەك لە پارێزگاری هەڵەبجە و بەڕێوەبەری پۆلیسی هەڵەبجە بەڵام ئامادەنەبوون لەوبارەیەوە لێدوان بدەن.

بیروڕا