ئابووری

نرخی نەوت بەجێگیری دەمێنێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بەجێگیری دەمێنێتەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

دوو رۆژە نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بە جێگیری ماوەتەوە، شارەزایانی بواری نەوتیش هۆكارەكەی بۆ ئاسایی بوونەوەی دۆخی كۆرۆنا و رێككەوتنی نێوان وڵاتانی ئۆپیك پڵەس دەگێڕنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە  24ی ئابی 2020 نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەكانی جیهان بە (44) دۆلار و (30) سەنت مامەڵەی پێوەكرا، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمەریكیش بە (42) دۆلار و (26) سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

دوێنێ یەكشەممە، 23 ی ئابی 2020 نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 44 دۆلار و 30 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمەریكیش بە 42 دۆلار 30 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

بەڕای شارەزایانی بواری نەوت و ئابووری، بەهۆی ئاسایی بونەوەی دۆخی كۆرۆنا لە بەشێكی وڵاتان و بەردەوامی رێككەوتنی نێوان وڵاتانی ئۆپیك پڵەس، نرخی نەوت تا ماوەیەك بە جێگیری دەمێنێتەوە.


Qaiwan
Qaiwan