عیراقی
مافی مرۆڤی عیراق داوای پاراستنی گیانی خۆپیشاندەرانی هەرێم دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤی عیراق داوا لە حكومەتی هەرێم دەكات گوێ لە داواكاری خۆپیشاندەران بگرێت و هێزە ئەمنیەكانیش توندوتیژیی بەرامبەر خۆپیشاندەران ئەنجام نەدەن.
لە بەیاننامەیەكدا كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤی عیراق، داوای لە هەموو لایەنەكان كردووە دان بە خۆیاندا بگرن، ئاماژەی بەوەشداوە كە بە وردی چاودێری دۆخەكە دەكەن و نیگەرانن لەو ئاڵۆزیانەی چەند رۆژێكە لە هەرێمی كوردستان بەرپابووە.
كۆمیسیۆنەكە، هەروەها "نیگەرانی قوڵیشی بەرامبەر برینداربوونی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەكان و سوتانی بارەگاكان دەربڕیوە، داوای لە حكومەتی هەرێمیش كردووە داوای رەوای خۆپیشاندەران بەهەند وەربگرێت و كار بۆ گفتوگۆی هاوبەش و نەهێشتنی بێكاری و خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەران بكات".
كۆمسیۆنەكە جگە لەوەی جەختی لەسەر دانبەخۆداگرتنی هێزە ئەمنیەكان كردووەتەوە، داواشیكردووە "گیانی خۆپیشاندەران بپارێزن و بەهیچ جۆرێك پێشێلكاری بەرامبەر مافەكانیان نەكەن".
كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤی عیراق، داوای لە خۆپیشاندەرانیش كردووە "خۆپیشاندانی ئاشتیانە ئەنجام بدەن و دووربكەونەوە لە زیانگەیاندن بە موڵك و ماڵی گشتی و تایبەت و هاوكاری هێزە ئەمنیەكان بكەن و دووربكەونەوە لە هەر پێكدادانێك لەگەڵیاندا، لەپێناو پاراستنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان و خەڵكەكەی".