جیهانی

هێرشکرایە سەر تەرابلوس

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێرشکرایە سەر تەرابلوس
مەودا میدیا-

چه‌كدارانی سەربە جه‌نه‌راڵی كوده‌تاچی خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر بە  مووشه‌ك و گولـلە تۆپیان ئاراستەی سه‌ر گه‌ڕه‌كی سوق جومعه‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نی لە شاری ته‌رابلوسی پایته‌ختی لیبیا کرد.

ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردووەتەوە، ئێواره‌ی دوێنێ ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی زۆر به‌هێز له‌و شاره‌ بیستراوە شایه‌تحاڵان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر گولـله‌ تۆپ و مووشه‌ك له‌ گه‌ڕه‌كی سوق جومعه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ خوارەوە‌.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەکردووە سەبارەت بە زیانەکانی ئەو هێرشانە هیچ نەخراوەتە روو.
Qaiwan
Qaiwan