راپۆرت

وەزیری هەموو شتێک لە کۆشکی سپی کێیە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری هەموو شتێک لە کۆشکی سپی کێیە؟

مەودا میدیا-

بەهۆی سەرۆکی ئەمەریکاوە هەڵتۆقیوە گەیشتووەتە ئاستێکی بەرز لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا، قسەکانی لەلای  دۆناڵد ترەمپ رەتناکرێتەوە، بەهۆی بەهێزییەوە وەک کاریگەرییەک خۆپیشاندانەکانی پیشوو دەبرایە بەردەم ماڵەکەی، رۆژنامەی کوەیتی 'ئەلقەبەس' لە راپۆرتێکدا سەبارەت بە جراد کۆشنەر،  زاوا و راوێژکاری دوناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکای ناوبراوی وەک شەیتانەکەی ئەمەریکا.


جراد کۆشنەر, مێردی ئیڤانکا ترەمپ لە بنەڕەتدا لە خێزانێکی رزگاربووی هۆلۆکۆستە کە لە نێو خێزانێکی جولەکە پەروەردە کراوە و لە قوتابخانەیەکی عبری زمان سەرەتاکانی خوێندنی تەواو کردووە.

هەر بۆیە ئەو لە قوتابخانەیەکی جولەکەدا وانەی دەخوێند و لە پۆلی دووەم ئەوەی وەرگرت کە لە جێی نەخشەی فەڵەستین نەخشەی  ئیسرائیل دابڕێژێت و بە کەرتی خۆرئاوا بڵێت یەهودا و شومرۆن.


دەزگای خۆبەڕێوەبەری فەلەستین پێشنیازی ئەمەریکا بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی گرووپی، لەگەڵ "مەحمود عەبباس" "جراد کۆشنەر" راوێژکاری سەرۆک کۆماری ئەمەریکا و سەرانی چەند وڵاتی عەرەبی بۆ دانووستانی سازانی قەبووڵ نەکرد.

جراد کۆشنەر پەیوەندییەکی زۆر نزیکی لە گەڵ نتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەبوو  بەردەوام لە سەردانەکانی بۆ ئەمەریکا لەگەڵ خێزانەکەی  هەندێک کات شەوان لە ماڵی ئەودا ماوەتەوە.


نتانیاهۆ  بۆ کەمپینی هەڵبژاردنەکانی بڕە پارەیەکی زۆری لە چارڵز کۆشنەر باوکی جراد کۆشنەر وەرگرتووە و پەیوەندییەکی بەهێزی خێزانی لە نێوانیاندا هەبووە. رۆژنامەکانی ئیسرائیل کاتێک ناوی ئەوانەیان بڵاو کردەوە کە پاڵپشتی داراییان لە نتانیاهۆ کردبوو، ناوی چارڵز کۆشنەر لە سەرەتاکەیدا بووە هەروەها نتانیاهۆ لە هەوڵی لەناوبردنی حیزبوڵڵا و لاوازکردنی پێگەی ئێرانە لە ناوچەکە پشتی بە جراد بەستووە.

زاواکەی ترەمپ لە پرۆسەی خوێندندا کەسێکی سەرکەوتوو نەبوو و ئەنجامێکی بێ هیوا وایکردبوو کە باوکی ساڵی 1998 بڕی 2 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار وەک هاوکاری رادەستی زانکۆی هارواردی ئەمەریکا بکات و بەم بۆنەیەشەوە جراد لەو زانکۆیەدا درێژە بە پرۆسەی خوێندن بدات.


جراد کۆشنەر تائێستا پۆستی زۆری وەرگرتووە و گرنگترینی ئەو پۆستانەش دۆسیەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. ناوبراو سەرەڕای پاڵپشتییەکانی دوناڵد ترەمپ رێگریی لێکرا کە دەستی بە بەڵگە نهێنییەکانی حکومەت بگات، بەڵام لە حکومەتی ئەمەریکا کەسێکی دەستڕۆیشتووە بە شێوازێک کە جۆن بۆڵتۆن، راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا رایگەیاندووە کە لە حکومەتی ئەمریکادا کەس هێندەی جراد کۆشنەر لای ترەمپ خۆشەویست نییە.

بە وتەی جۆن بۆڵتۆن، راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەی ئەمەریکا، بنیامین نتانیاهۆ رایگەیاندووە کە دۆسیەیەک کە هێنری کسینجەر، داڕێژەری سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا تێیدا شکستی هێناوە، چۆن جراد کۆشنەر دەتوانێت بە سەرکەتوویی تەواوی بکات؟


سەرەڕای ئەمانەش، ترەمپ بەشێک لە کارەکانی بەو راسپاردووە، بە پێی نووسینی ویکی ورد نووسەری کتێبی " کۆمپانیای کۆشنەر، بە بەرژەوەندیخواز و گەندەڵ ناوی بردووە ،  فەرمانبەرانی کۆشکی سپی وەک گاڵتە بە کۆشنەر دەڵێن وەزیری هەموو شتێک.

ک.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن