جیهانی

جێگرەوەکەی قاسم سولەیمانی نامەیەک ئاراستەی خامنەیی دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


جێگرەوەکەی قاسم سولەیمانی نامەیەک ئاراستەی خامنەیی دەکات
مەودا میدیا-

جێگرەوەی قاسم سولەیمانی نامەیەکی ئاراستەی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران کرد سەبارەت بە هێرشە مووشەکییەکەی ئێران.
 
ئیسماعیل قائانی، سەرۆکی نوێی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لە نامەکەدا سوپاسی خامنەیی کرد بۆ هێرشە مووشەکییەکەی ئێران و رایگەیاند "ئیشەڵا ئەو هێرشە دەبێتە تەواوکاری بڕیارەکەی پەرلەمانی عیراق بۆ دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە ناوچەکە".
 
قائانی وتیشی "لەسەر رێبازەکەی قاسم سولەیمانی بەردەوام دەبێت، هەروەها سوپاسی خامنەیی کرد کە وەک سەرۆکی فەیلەقی قودس دیاریکردووە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان