جیهانی
ئەمەریكا هەڵوێستی بەرانبەر ئێران گۆڕی و دەڵێت: بەبێ مەرج ئامادەی گفتوگۆین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە نامەیەكدا كە بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكانی ناردووە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ئاماژەی بەو هۆكارانە كردووە كە بەهۆیەوە كردەوەی سەربازیی لە دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئەنجامداوە و بە "بەرگری كردن لە ئەمەریكا" ناوی بردووە، لە نامەكەدا ئەوەش هاتووە لەپێناو ئاڵۆز نەبوونی زیاتری دۆخەكە و بەرقەراركردنی ئاشتی ئامادەیە لەگەڵ ئێران گفتوگۆی بێ مەرج بكات.
ئەمەریكا لە نامەكەیدا بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایش نووسیویەتی "ئەو هێرشە جێبەجێكردنی مافی بەرگری كردنە لە خۆت لەكاتی دروستبوونی مەترسی".
روونیشیكردووەتەوە "كوشتنی قاسم سولەیمانی وەڵامدانەوە بووە بۆ ژمارەیەكی هێرشی چەكداری لەلایەن میلیشیا چەكدارەكانی نزیك لە كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دژی ئەمەریكا".
ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ئامادەیی خۆیشی پیشاندانەوە كە "تائێستا پابەندین بە چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ ئێران بەڕێگای دیپلۆماسی".
راشیگەیاندووە "ئامادەین بەشداری بێ مەرج لە دانووستان لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران بكەین بەشێوەیەكی جدی لەپێناو رێگرتن لە مەترسییەكان و ئاڵۆز نەبوونی زیاتری كێشەكان و هێنانەدی ئاشتی لە ناوچەكە".