تەندروستی

چارەسەری خۆماڵی بۆ نەخۆشانی کۆرۆنا

مەودا میدیا - سلێمانی |


چارەسەری خۆماڵی بۆ نەخۆشانی کۆرۆنا
مەودا میدیا-

د. داهات حەوێزی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی باس لە چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوەی سروشتی دەکات و دەڵێت "پلازما کاریگەرییەکەی خێرایە و بێ کێشەیە و بەردەستە و پارەی تێناچێ" و دەشڵێت "تائێستا هیچ چارەسەرێک وەکو چارەسەری خۆماڵی (پلازما) کاریگەر نەبوە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشانی کۆرۆنا".

ئەو پزیشکە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک سەبارەت بە چارەسەرکردنی نەخۆشانی کۆرۆنا دەنووسێت "لەسەرەتای سەرهەڵدانی کۆڕۆنا و تائێستا چەندین چارەسەر و دەرمانمان داوە بە نەخۆشانی کۆڕۆنا، بەڵام تائێستا هیچیان وەکو چارەسەری خۆماڵی (پلازما) کاریگەر نەبوە بۆ چارەسەرکردن". 

ئاماژە بەوەش دەکات "پلازما کاریگەرییەکەی خێرایە و بێ کێشەیە و بەردەستە و پارەی تێناچێ". باس لەوەش دەکات "ئەو کەسانەی تووشی کۆڕۆنا بوون و دوو هەفتە یان مانگێک بەسەر چاکبوونەوەیان تێپەڕیوە دژەتەن پەیادا ئەکەن و ئەتوانن ژیانی کەسێکی تر رزگار بکەن".

ک.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان