ئەدەب و هونەر
ئەكتەرێكی كورد پلەی یەكەمی فیستیڤاڵێكی روسیای بەدەستهێنا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
نەڤید محەمەدزادە، ئەكتەری كوردی خەڵكی شاری ئیلامی رۆژهەڵاتی كوردستان، وەك باشترین ئەكتەری پیاوی 13 یەمین فیستیڤاڵی ئونبورگی روسیا دەسنیشانكرا.
ئەم پلەیە بۆ رۆڵگێڕانی نەڤید محەمەدزادە لە فیلمی سینەمایی "سوورپێست" بەم ئەكتەرە كوردە بەخشراوە، فیلمەكە لەسەر زیندانێكی كۆنە لە باشوری ئێران كە بەهۆی دروستكردنی فڕۆكەخانەیەكی نوێ چوڵدەكرێت.
نەڤید محەمەدزادە، بە یەكێك لە هەرە باشترین ئەكتەرەكانی ئێران، دەناسرێت كە تا ئێستا ژمارەیەكی زۆر خەڵەتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی وەرگرتووە.