تەندروستی

لێكۆڵینەوەیەك هۆشداری دەداتە ژنانی دووگیان لە خواردنەوەی چا و قاوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لێكۆڵینەوەیەك هۆشداری دەداتە ژنانی دووگیان لە خواردنەوەی چا و قاوە
مەودا میدیا-

گۆڤاری BMJ Evidence Based Medicine لێكۆڵینەوەیەكی نوێی بڵاوكردووەتەوە هۆشداری دەداتە ژنانی دووگیان و ئەو ژنانەی لە هەوڵی دووگیان بووندان.

بەپێی ئەو لێكۆڵینەوە نوێیە، خواردنەوەی چا و قاوە ئەگەر بە رێژەیەكی كەمیش بێت كاریگەریی خراپ بەجێ دەهێڵێت لەسەر تەندروستی كۆرپەلە و دابەزینی كێشی.

هەروەها بەگوێرەی راپۆرتێكی كۆلێژی پاشایەتی تەندروستی منداڵبوون و نەخۆشییەكانی ژنان(RCOG)  هەموو ژنێکی دووگیان لەماوەی رۆژێكدا نابێت تەنیا لە كوپێك قاوە زیاتر بخواتەوە.

دكتۆرە ماری روس لە زانكۆی پاشایەتی رایگەیاند "پێویستە لەسەر ژنان لەكاتی دووگیان بووندا توانای بڕیاردانیان هەبێت لە نەخواردن و نەخواردنەوەی هەندێك خۆراك و خواردنەوە".

هەروەها لێكۆڵینەوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "زۆر خواردنەوەی قاوە لەكاتی سكپڕبووندا بە رێژەیەكی زۆر ئەگەری لەباربردنی منداڵ و دابەزینی كێشی منداڵی لێدەكەوێتەوە، لە سەرەتای لەدایكبووندا كێشی منداڵەكە زیاد دەكات و لەوانەیە ببێتە هۆی بەركەوتنی منداڵەكە بە نەخۆشیی مەترسیدار لەوكاتەی تەمەنیدا".

لە بەرانبەردا هەندێك لێكۆڵینەوەی دیكە هەیە ئاشكرایان كردووە كە خواردنەوەی قاوە لای ژنانی دووگیان كێشە بۆ منداڵ و تەندروستی خۆیان درووست ناكات ئەگەر زیاتر لە سنووری خۆشی بخورێتەوە لە رۆژێكدا، چونكە لەو بڕوایەدان ئەگەر مەترسیشی هەبێت، مەترسییەكان بچوكن و كاریگەریی ئەوتۆیان لەسەر دروست ناكەن.

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد