تەندروستی

لێكۆڵینەوەیەك: ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر پیاوان دەكوژێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لێكۆڵینەوەیەك: ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر پیاوان دەكوژێت
مەودا میدیا-

لێكۆڵینەوەیەكی نوێ دەریخستووە پیاوان زیاتر ئامادەی بەركەوتنن بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا و زیاتریش لە ژنان بەهۆی كۆرۆناوە دەمرن، ئەویش بەهۆی لاوازی بەرگریی لای پیاوان.

لێكۆڵەرەوان لە لێكۆڵینەوەكەیاندا گەیشتوون بەوەی نەخۆشانی پیاو لاوازن لە بەرهەمهێنانی خانەی بەرگری، بەڵام میكانیزمی بەرگری لای ژنان دژی نەخۆشییەكە زیاتر چالاكە تەنانەت ئەگەر پیریش ببێت، دانابەزێت، بەڵام لای پیاوان بە پێچەوانەوەیە.

دكتۆر ئەكیكۆ ئیواساكی، پسپۆڕی هەناوی لە زانكۆی ییل دەڵێت "ئێستا بۆمان روونبووەتەوە بەرگریی دژی نەخۆشیی كۆرۆنا لەنێوان و پیاوان و ژناندا جیاوازیی زۆرە، ئەو جیاوازییەش وایكردووە پیاوان زیاتر تووشببن بە كۆرۆنا و زیاتر بەهۆی كۆرۆناوە مردوون".

لە بەریتانیا لێكۆڵەرەوان لێكۆڵینەوەیەكیان كردووە لەسەر 17 ملیۆن كەسی باڵغ و دەركەوتووە پیاوان زیاتر بەهۆی نەخۆشیی كۆرۆناوە دەمرن بەراورد بە ژنان.

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن