راپۆرت
بكوژی موسوڵمانانی نیوزلەندا قورسترین سزای بەسەردا سەپێندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
دادگای نیوزلەندا قورسترین سزای بەسەر "برینتۆن تارانت"دا سەپاند، ئەو كەسەی ساڵی رابردوو هێرشی كردەسەر دوو مزگەوت و 51 نوێژخوێنی كوشت.
دادوەری دادگاییەكە لەوبارەیەوە چی دەڵێت؟
دادوەر كامیرۆن ماندەر، دادوەری داگای باڵای نیوزلەندا رایگەیاند "دادگای نیوزلەندا بڕیاری داوە سزای زیندانی هەمیشەیی بەسەر "برینتۆن تارانت"دا بسەپێنێت بەبێ ئەوەی بتوانێت بە مەرجی پێشوەختە و لێخۆشبون ئازاد بكرێت، ئەو سزایەش بۆیە بۆ ئەو تاوانبارە شەڕەنگێز و نامرۆڤە دەركراوە، بۆئەوەی وەڵامی یەكلاكەرەوەی ئەو رقە دڕندانەیەی بدرێتەوە، كە هەیەتی".
وتیشی "لە پشت ئەو ئایدۆلۆژیە ناڕێكەوە، بكوژەكە رقێكی قوڵی شاردوەتەوە و بووە هۆی ئەوەی هێرش بكاتە سەر پیاوان و ژنان و منداڵانی بێدەسەڵات، رەوەندی موسڵمانان لە نیوزلەندا باجێكی قورسیان دا، بەڵام ئەنجامدەری كوشتارگەكە شكستیهێنا لەوەی پڕوپاگەندە بۆ ئایدۆلۆژییە توندڕەوەكەی بكات".
جێی ئاماژەیە ئەوە قورسترین سزایە لەو وڵاتە كە تائێستا بۆ تاوانبارێك دەركرابێت.
كامیرۆن ماندەر، لەكاتی خوێندنەوەی حوكمەكەدا بە بكوژەكەی وت "تاوانەكانت ئەوەندە قورسن ئەگەر سزاكەت ئەوەشبێت كە تا كاتی مردنت لە زیندانیشدا بیت هێندەی تاوانەكان و داواكارییەكانی سزادانت نییە، بەپێی هەڵسەنگاندنی من، هیچ سۆزێكت نەبووە بەرامبەر قوربانییەكانت".
مارك زەریفە، ئەندامی داواكاری گشتی نیوزلەندا باسی لەوەكردووە "تاوانەكەی تارانت بێ پێشینەیە لە مێژووی تاوان لە نیوزلەندا، ئەوەی هاندەری بوو ئایدۆلۆژی رەگەزپەرستی و دژایەتی بیانیەكان بوو، ئەو خراپترین بكوژە كە نیوزلەندا ناسیبێتی".
سەرۆك وەزیرانی نیوزلەندا لەوبارەیەوە چیی دەڵێت؟
هاوكات جاسیندا ئاردێرن، سەرۆك وەزیرانی نیوزلەندا پێشوازی لەو سزایە كردووە و ئاماژەی بەوەكردوە "برینتۆن تارانت شایستەی ئەوەیە هەموو ژیانی لە بەندیخانەدا بباتەسەر".
رۆژی (15/3/2019)، برینتۆن تارانت، لەكاتی نوێژی هەینی هێرشی چەكداری كردە سەر هەردوو مزگەوتی نور و لینود لە شاری كریسچەرچی نیوزلەندا و خۆشی دیمەنی هێرشەكەی بە ڤیدیۆ تۆمار كرد و راستەوخۆ بڵاویكردەوە، لە ئەنجامدا (51) نوێژخوێن لە نەتەوەی جیاواز كوژران و ئەوەش بە یەكێك لە رووداوە خوێناوییەكانی ئەو وڵاتە دادەنرێت.

https://www.youtube.com/watch?v=jE8nJUJAp_s