گشتی
بەوێنە... كونسوڵی گشتی ئەمەریكا لەهەرێم سەرقاڵی پاككردنەوەی خۆڵ و خاشاكە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
كونسوڵی گشتی ئەمەریكا لە هەرێم كە ماوەیەكی كەمە دەستبەكاربووە، لەگەڵ چەند گروپێكی شاخەوانی دەردەكەوێت كە سەرقاڵی پاككردنەوەی خۆڵ و خاشاكی سەیرانگەیەكن.
بەپێی بڵاوكراوەیەكی پەیجی كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە هەولێر، رۆب واڵەر، كونسوڵی گشتی ئەمەریكا لە هەرێم، هاوڕێیەتی گروپێك لە شاخەوانانی كرد لە گروپی شەمامك بۆ شاخەوانی و ژینگەپارێزی و گروپی شاخەوانی سەفین و هەروەها فیدراسیۆنی شاخەوانی كوردستان بۆ كۆكردنەوەی خاشاك و پاككردنەوەی كانی زەیتونە.
كانی زەیتونە یەكێكە لە چەندان شوێنی گەشتیاری جوان لەهەرێمی كوردستان بۆ گەشت و چالاكی دەرەوە كە پشت بە خۆبەخشان دەبەستێت بۆ پاك و خاوێن راگرتنی.