تەندروستی

زیانەكانی بەكارهێنانی مایكرۆوەیڤ

مەودا میدیا - سلێمانی |


 زیانەكانی بەكارهێنانی مایكرۆوەیڤ
مەودا میدیا- دێرین رەسوڵ

مایكرۆ وەیڤ، یەكێكە لەو ئامێرانەی كە لە زۆربەی ماڵەكان هەیە و سوودی لێوەردەگرن بۆ گەرم كردنەوەی خواردن و خواردنەوەكان، بەڵام بێگومان ئەو ئامێرە كۆمەڵێك زیانی هەیە كە رەنگە زۆرێك لە ئێمە پێی نەزانین.

 گەر تۆش لە بەكارهێنەرانی ئامێری مایكرۆوەیڤی لە ماڵەكەت ئەم زیانانەی بخوێنەرەوە:-

1- هەر خۆراكێك بە مایكرۆوەیڤ گەرمبكرێتەوە نزیكە ی ٦٠-۹٠٪ بەها خۆراكیەكەی لەدەستدەدات.
2- هۆكارێكە بۆ دروستكردنی پێكهاتەی زیانبەخش كە مرۆڤ دووچاری نەخۆشی مەترسی دار دەكاتەوە.

3-پێكهاتە ئەندامییەكانی خۆراك دەگۆڕێ و بەمەش كێشە بۆ سیستەمی هەرس لە مرۆڤ دا دروست دەكات.

4- پێكهاتە كیمیاییەكانی خۆراك دەگۆڕێ كە بەهۆیەوە سیستەمی بەرگری لەش دوچاری لاوازی دەبێت.

5- بە پێی توێژینەوەكان زۆر خواردنی خۆراكە گەرم كراوەكان بە مایكرۆوەیڤ مەترسی توش بوون بە شێرپەنجەی كۆ ئەندامی هەرس زیاد دەكات.
6- دەبێتەهۆی تێكشكان و لە ناوبردنی هەموو جۆرەكانی ڤیتامین لە ناو خۆراك دا،  بەمەش مرۆڤ هیچ سودێكی لە خواردنیان دەست ناكەوێت.
7- گەرمكردنەوەی گۆشت و شیر بە مایكرۆوەیڤ هۆكارێكە بۆ دروستبوونی پێكهاتەی مەترسیدار كە هۆكارن بۆ شێرپەنجە لەوانە (نیترۆسۆدیسانولامین)
8-بەهۆی گۆرانكاری لە پێكهاتەی خۆراك كاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر لیمفە گرێیەكانی مرۆڤ.
 تێبینی.. هەردوو سوپای ئەمەریكی و روسی بەكارهێنانی مایكرۆوەیڤیان لە ناو سوپاكەیان قەدەغەكردووە بەمەبەستی گەرمكردنەوەی خۆراك.
س.ج

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان