عیراقی
مووشەکێک ئاراستەی بنکەی ئاسمانی بەلەد کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە پارێزگای سەلاحەدین لە نزیک بنکەی ئاسمانی بەلەد مووشەکێک کەوتە خوارێ.
ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنی عیراق بڵاویکردەوە "ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناوچەی فەزڵانی سەر بە قەزای دوجەیل لە پارێزگای سەڵاحەدین لە نزیک بنکەی ئاسمانی بەلەد مووشەکێک کەوتە خوارێ کە ئەمریکییەکانی تێدایە".
بەپێی زانیارییەکان هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بە دواوە نەبووە.
قەزای دوجەیل 50 کیلۆمەتر لە بەغدای پایتەختەوە دوورە و بنکەی ئاسمانی بەلەدیش 80 کیلۆمەتر لە بەغداوە دوورە کە دەکەونە باکوری بەغداوە.