عیراقی

ئەمەریكا:لەماوەی ساڵێكدا تەواوی هێزەكانمان لەعیراق دەكشێنینەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 ئەمەریكا:لەماوەی ساڵێكدا تەواوی هێزەكانمان لەعیراق دەكشێنینەوە
مەودا میدیا- دێرین رەسوڵ

وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە  "هێزەكانیان بۆ تاهەتایی لە عیراق نامێننەوە و مانگی داهاتووش سێ یەكی هێزەكانیان لەو وڵاتە دەكشێننەوە، لە ماوەی ساڵێكیشدا تەواوی هێزەكانیان دەكشێننەوە.

پێنتاگۆن ئەوەشی خستووەتەڕوو " ئێستا هێزەكانی عیراق خۆیان دەتوانن رووبەڕووی داعش ببنەوە، لە ماوەی دوو مانگی داهاتووشدا لە 5 هەزار و 200 سەرباز، هێزەكانیان بۆ 3 هەزار و 500 سەرباز لەو وڵاتە كەمدەكەنەوە".

لە كاتی سەردانی مستەفا كازمی بۆ واشنتن و دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاندبوو، ژمارەی هێزەكانیان لە عیراق كەم دەكەنەوە.
س.ج
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان