گشتی

هەرێمی كوردستان.. ماسی سەلەمۆن لە لووتكەی شاخی سووركێو

مەودا میدیا - سلێمانی |


 هەرێمی كوردستان.. ماسی سەلەمۆن لە لووتكەی شاخی سووركێو
مەودا میدیا- دێرین رەسوڵ

بەدووری 42 كم لە باكووری رۆژهەڵاتی سلێمانی و لەنێو جەرگەی شارباژێری سەختدا، بەقەدپاڵی شاخی سوركێوە-وە لە خاڵی سفری سنووری وڵاتی ئێران و نزیك شاری بانە، لە گوندی بارێی بچووك، لەنێو دارگوێزی چڕ و خوڕەی ئاوی كانیاوەكاندا، لە چەند حەوزێكی سارد و فێنكدا، ماسی سەلەمۆن كە بەدەگمەن لە هەرێمی كوردستاندا دەست دەكەوێت، خۆیان لەنێو حەوزەكانی ئەو قەدپاڵەدا مەڵاس داوە، پەیتا پەیتا گەشتیاران و سەردانیكەران دەچن تاكو لە كەشێكی فێنكی نێو گەرمای هاویندا، ماسی سەلەمۆن نۆش بكەن.

ماسی سەلەمۆن جۆرێكی زۆر بەسوودی ماسیە كە لە هەرێمی كوردستاندا بەدەگمەن دەست دەكەوێت، هەر بۆیە ویستێكی  زۆر لەسەر ئەو جۆرە ماسیە هەیە.

ماوەی 6 ساڵ دەبێت كە لەنێو گوندی بارێی بچووكدا پرۆژەیەك كراوەتەوە و تێیدا ماسی لە جۆری سەلەمۆن لە شاری پێنجوێن-ەوە دەهێنرێت و لە چەند حەوزێكی قەدپاڵی شاخەكەدا لە ئاوێكی سازگاری كانییەكاندا گەورەیان دەكەن و دواتر گەشتیاران بۆ بەسەربردنی كاتێكی خۆش دێن بۆ ئەو چێشتخانە بچكۆلەیەی لە تەنیشت حەوزەكانەوە دروست كراوە.

لە بارێی بچوك كە بە چوار وەرزی ساڵ سەرەڕای رێگا سەختەكەی، گەشتیاران و سەیرانكەران رووی تێ دەكەن، چەندین سەكۆی تایبەت بە گەشتیاران دروست كراوە تاكو لەوێدا لەنێو سروشتە جوانەكەی بارێی بچووكدا چاوەڕێی میوانی سەر سفرە و خوانەكەیان بكەن كە ئەویش ماسی سەلەمۆنە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان