تەندروستی

زیاتر لە چوار هەزار تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیاتر لە چوار هەزار تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردەوە، رایدەگەیەنێت چوار هەزار و 146 تووشبوو چاكبوونەتەوە و سێ هەزار و 834 تووشبووی نوێش دەستنیشانكراون. 

بەپێی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستیی عیراق، تۆماركردنی ئەو ژمارەیە لە تووشبوون لە ئەنجامی پشكنینی 19 هەزار و 635 كەس بووە، تاوەكو ئێستاش ملیۆنێك و 567 هەزار و 133 پشكنین ئەنجامدراون. 

بەپێی ئامارەكە، ئەو كەسانەی چاكبوونەتەوە، 59 كەسیان لە سلێمانین، 294 لە هەولێر و 229 كەسیان لە دهۆكن. 

ژمارەی تووشبووانی كۆرۆناش لە 24 كاژێری رابردوو سێ هەزار و 834 كەسن كە 126 كەسیان لە سلێمانین، 195 لە هەولێر و 41 كەسیان لە دهۆكن. 

بەپێی ئامارەكانی تەندروستیی عیراق، لە 24 كاتژمێری رابردوو 25 كەس لە سێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆك لە هەرێمی كوردستان گیانیان لەدەستداوە. كۆی گیانلەدەستدانیش لە تەواوی عیراق 77 تووشبوو بووە. 

تائێستا لە عیراق و هەرێمی كوردستان 227 هەزار و 446 تووشبووی كۆرۆنا هەن كە 169 هەزار و 20 كەسیان چاكبوونەتەوە و شەش هەزار و 891 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان