تەندروستی

حەوت نیشانە دەریدەخات كە كۆرۆنات گرتووە، بێ ئەوەی پێتزانیبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


حەوت نیشانە دەریدەخات كە كۆرۆنات گرتووە، بێ ئەوەی پێتزانیبێت
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

پزیشكان و زانایانی بواری نەخۆشییە گواستراوەكان جەخت دەكەنەوە، ڤایرۆسی كۆرۆنا تووشی ملیۆنان كەس بووە لە جیهان بێ ئەوەی پێی بزانن، ئەویش پێش راگەیاندنی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە مانگی سێی ساڵی رابردوو.

لەوبارەیەوە ئەمیش ئەدالگا، پسپۆڕ لە نەخۆشییە گواستراوەكان و لێكۆڵەر لە ناوەندی "جۆنز هۆبكینز" بۆ ئاسایشی تەندروستی، دەڵێت "زۆرێك لەوانەی تووشی كۆرۆنا بوون حاڵەتێكی ئاسایی نیشانەیان هەبووە كە جیاناكرێتەوە لە سەرمابوونی وەرزی و ئەنفلۆنزا".

وەك ئەو پسپۆڕە دەڵێت "زۆربەی ئەوانەی زستانی رابردوو نەخۆشكەوتن سەدا سەد گومانیان هەبووە لەو نەخۆشییەی گرتوویانە چونكە نیشانەكانی جیاواز بووە، بەڵام دڵنیا نەبوون لەوەی كۆڤید 19 یە یاخود سەرمایان بووە".

بەڵام ئەو پسپۆڕە حەوت نیشانە دیاری دەكات كە كەسانێك هەیانبووە و وایان زانیوە نەخۆشی دیكەیە یاخود ئەنفلۆنزایە،بەڵام بێ ئەوەی بەخۆیان بزانن كۆرۆنایان گرتووە.

دابەزینی پلەی گەرمی جەستە
زستانی رابردوو زۆرێك لەو كەسانەی نەخۆشكەوتن لە ئەمەریكا و چین و پێیان وترابوو كە ئەنفلۆنزایان هەیە دواتر دەركەوتووە كە تووشی كۆرۆنا بوون، چونكە كۆرۆنا ڤایرۆسێكی نوێ بووە و جیاكردنەوەی لە ئەنفلۆنزاكانی دیكە قورس بووە، بەڵام ئەنفلۆنزا سەرئێشەی توند و هەناسەتوندی تێدا نییە.

لەدەستدانی هەستی تام و بۆنكردن
لەدەستدانی هەستی تام و بۆنكردن تایبەتمەندییەكی كۆرۆنایە، هەرچەندە هەموو ئەوانەی تووشی كۆرۆنا بوون ئەو نیشانەیەیان نەبووە.

هەڵوەرینی قژ
زۆرێك لەوانەی ڤایرۆسی كۆرۆنایان تێپەڕاندووە باسیان لەوەكردووە كێشەی هەڵوەرینی قژیان هەبووە، كە ئەوەش بەهۆی ماندووبوونی زۆر و لەدەستدانی كێشەوەیە.

تەنگەنەفەسی
ئەو كەسانەی تووشی كۆرۆنا بوون زۆربەیان هەستیان بە تەنگەنەفەسی كردووە كە ئەویش بەهۆی هەوكردنی سییەكانەوە بووە.

كۆكەی بەردەوام
كۆكەی بەردەوام یەكێكە لە نیشانەكانی كۆرۆنا، لە زۆربەی حاڵەتەكانیشدا كۆكەی وشك بووە، واتە هیچ بەڵغەم و تەڕییەكی نەبووە، وەك دكتۆر ئەدالگا باسی دەكات.

هەستكردن بە ماندوویەتی
بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی گۆڤاری گاما، لە%53 ی تووشبووانی كۆرۆنا بەدەست ماندوویەتی و ئازاری جەستەوە ناڵاندوویانە تەنانەت پاش 60 رۆژ لە تووشبوونیان بە ڤایرۆسەكە.

هەندێك نیشانەی دیكەی نادیار
تائێستاش كۆرۆنا لەلایەن پزیشكەكانەوە بەتەواوی نەناسراوە، بۆیە ئێستاش هەندێك لە نیشانە و كاریگەرییەكانی نادیارن، بۆ نمونە هەندێك لەوانەی كۆرۆنایان گرتووە و چاك بوونەتەوە دواتر بەدەست كێشەی دڵەوە ناڵاندوویانە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان