تەندروستی

لە هەفتەیەكدا زیاتر لە سێ هەزار حاڵەتی كۆرۆنا لەهەرێم تۆماركراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە هەفتەیەكدا زیاتر لە سێ هەزار حاڵەتی كۆرۆنا لەهەرێم تۆماركراوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە هەفتەی رابردوودا سێ هەزار و (520) حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تۆماركراون و سێ هەزار و (154) حاڵەتی چاكبوونەوە هەبووە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم، ئاماری هەفتەی رابردووی دۆخی كۆرۆنای بڵاو كردەوە  بەپێی ئامارەكە  "لە رۆژی (21/8/2020 تا 27/8/2020)، زیاتر لە سی هەزار پشكنین لە هەرێم ئەنجامدراون و لەو رێژەیەش (3520) حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە كە زۆرترینی لە هەولێرە بە تووشبوونی هەزار و (570) كەس".

وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشكردووە  "لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا (132) كەس بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە كە (64) كەس لە هەولێر و (46) كەس لە سلێمانی و (20) كەس لە دهۆك و لە هەڵەبجەش تەنها دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان هەبووە".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان