تەندروستی

تووشبووانی كۆرۆنا 25 ملیۆن كەسی تێپەڕاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


تووشبووانی كۆرۆنا 25 ملیۆن كەسی تێپەڕاند
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

 ئەمڕۆ جیهان بەرزترین ئاستی تووشبووی  بەڤایرۆسی  كۆرۆنای تۆمار كردو رێژەكە گەشتە زیاتر 25ملیۆن كەس، ژمارەی چاكبووانیش 17 ملیۆن كەسی تێپەڕاند.

بەپێی ئامارێكی ئاژانسی فرانس پرێس رێژەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا 25 ملیۆنی كەسی تێپەڕاند لەجیهان،لەوبارەیەوە ئاژانسەكە رایدەگەیەنێت ئەو ئامارە پشتی بەسەرچاوەی باوەڕپێكراو بەستووە، ئاماژەی بەوەشدا كە ئەم  رێژەیە سەر لەبەیانی رۆژی یەكشەممە تۆماركراوە.

ئاماژەی بەوەشداوە  "لەكۆی 25ملیۆن و 186 هەزار و 913 توشبوو، 847 هەزار و 38 حاڵەتی مردن تۆمار كراوە، لەبەرامبەریشدا 17 ملیۆن و 537 هەزارو 820 كەس چاكبوونەتەوە، ئەمەش لەكاتێكدایە وڵاتان لەكێبركێدان بۆ دۆزینەوەی  ڤاكسینێك بۆ ڤایرۆسەكە.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب