تەندروستی
پسپۆڕان: پشكنینی كۆرۆنا لەرێگەی لوتەوە شورەییە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
چەند پسپۆڕێكی بواری پزیشكی هۆشداری دەدەن لە پشكنینی كۆرۆنا لەرێگەی لوتەوە كە پێی دەوترێت (pcr) بە شورەییەكی گەورەش ناویدەبەن، سەرەرای ئەوەی بە رێگەیەكی پێشەنگ دادەنرێت بۆ دیاریكردنی ڤایرۆسە كۆرۆنا لە مرۆڤدا.
بەپێی هەواڵێكی نیویۆرك تایمز، ئەو پشكنینە پشت بە بنەمای "بەڵێ و نەخێر" دەبەستێت كە ئایا ئەو كەسە پشكنینەكەی پاكە یاخود نا، بەبێ ئەوەی جێگیربوونی ڤایرۆسەكە لە جەستەی مرۆڤدا ئاشكرابكات یاخود ئاستی گواستنەوە و هەڵگرتنی ڤایرۆسەكە لە جەستەی مرۆڤ روونبكاتەوە.
چارەسەریش بۆ ئەو كێشەیە وەك پسپۆڕانی بواری پزیشكی باسی دەكەن ئەوەیە، پشكنینی خێرای كۆرۆنا ئەنجام بدرێت ئەویش لەرێگەی وەرگرتنی خوێن لە پەنجەكانەوە، چونكە وەك ئەو پسپۆڕانە دەڵێن پشكنینی خێرای خوێن وردەكاری زیاتر دەدات.