تەندروستی
لیژنەكانی قایمقامیەتی سلێمانی هۆشداری دەدەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
لیژنەكانی قایمقامیەت دەست بەسەر بڕێك گۆشتی ئاژەڵدا دەگرن لەدەرەوەی كوشتارگەی سلێمانی مۆركراوە و رەوانەی بازاڕەكان كراون، سەرۆكی لیژنەكە هۆشیاری توند بە دوكاندارە گۆشتفرۆشەكان دەدات.
بێوەی ئەحمەد، سەرۆكی لیژنەی دووی سەربەلیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لەئەنجامی سەردانە بەردەوامەكانی لیژنەكە و بەدواداچوون بۆ ئەو گۆشتەی لە بازاڕ و گەڕەكەكان بە هاوڵاتیان دەفرۆشرێت، لیژنەكە لە دوو رۆژی رابردوودا دەستی بەسەر سێ ئاژەڵی سەربڕدراو و بڕێكی زۆر گۆشتی گوێرەكەدا گرتووە كەلە دەرەوەی كوشتارگەی سلێمانی مۆركراون و رەوانەی بازاڕەكانی شاری سلێمانی كرابوون بۆ ساغكردنەوەیان".
بێوەی ئەحمەد وتیشی "رێنماییەكانی ڤێتێرنەری و تەندروستی جەخت دەكەنەوە، بۆخراپ نەبوون و شیاوی بۆ خواردنی گۆشتی ئەو ئاژەڵانەی لە كوشتارگەكانی دەرەوەی شارەكان سەردەبڕدرێن پێویستە گۆشتەكە لە ساردكەرەوە و بەفرگردا بگوازرێنەوە بۆ شوێنێكی دیكە، بەڵام ئەو ئاژەڵانەی لیژنەكە دەستی بەسەردا گرتووە لە كوشتارگەكانی دەرەوەی پارێزگای سێمانی سەربڕدرابوون و لەكاتی گواستنەوەیدا شێوازی دروست زانستی نەگیراوەتەبەر".
سەرۆكی لیژنەی دووی سەربەلیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو "هەر لە دورۆژی رابردووا لە گەڕەكی ئیبراهیم ئەحمەدی شاری سلێمانی لە دوكانێكی گۆشت فرۆشتندا دەست بەسەر بڕێك گۆشتی بێمۆردا گیراوە، هەروەها لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی دەستیان بەسەر ئاژەڵێكی سەربڕدراودا گرتووە كە لەسەرشەقامەكان سەربڕدراوە و خاوەنەكەی بەنیاز بووە بەسەر هاوڵاتیاندا ساغی بكاتەوە، بەفەرمانی قایمقامی سلێمانی گۆشتەكە رەوانەی ڤێتێرنەری كراوە بۆ لەناوبردن".
سەرۆكی لیژنەكە داوا لە هاوڵاتیان دەكات لەكاتی كڕینی گۆشت لەو مۆرە دڵنیابنەوە كەلەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانیەوە رۆژانە لە گۆشتی ئەو ئاژەڵانە دەدرێت، كە بەوردی لەلایەن دكتۆر و كەسانی پسپۆڕ و شارەزای ڤێتێرنەرییەوە پشكنین بۆ ئاژەڵەكە و پاشانیش بۆ گۆشتەكە كراوە و مەترسی لەسەر تەندروستی مرۆڤ دروست ناكات، لەكاتی هەبوونی گۆشتی بێمۆر لەناو دوكانی گۆشتفرۆشەكاندا لیژنەكانی قایمقامیەتی سلێمانی ئاگادار بكەنەوە.
بێوەی ئەحمەد، كە نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەرییە لە لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی، هۆشداری توندیش بەدووكانی گۆشتفرۆشەكان دەدات و دەڵێت "هەر دوكانێكی گۆشتفرۆشتن گۆشتی بێمۆر، گۆشتی بەستوو، قیمەی ئامادەكراو و گۆشتی مۆركراوی دەرەوەی كوشتارگەی سلێمانی هەبێت و بەهاوڵاتیانی بفرۆشێت، شوێنەكەی دادەخرێت، مۆڵەتی كاركردنی لێوەردەگیرێتەوە و خاوەنەكەشی رووبەڕووی رێكاری یاسایی توند دەكرێتەوە".