تەندروستی

لێکەوتەکانی مەمکەمژە یاخود پەنجە مژین لەمنداڵاندا چین؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


لێکەوتەکانی مەمکەمژە یاخود پەنجە مژین لەمنداڵاندا چین؟
مەودا میدیا ـ دێرین ڕەسوڵ

رەنگە زۆرینەی دایک و باوکان و تەنانەت تۆش پرسیاری ئەوەت بۆ دروست ببێت  ئایا دیاردەی پەنجە مژین یاخود بەکارهێنانی مەمکەمژە لە منداڵدا  زیانی هەیە؟ ئایا لە چ تەمەنێک پێویست منداڵ لەم دیاردەیە بوەستێت؟ وە چی روودەدات ئەگەر نەوەستێت.

لەمبارەیەوە، دکتۆر سوهەیب محمد، هەڵگری بەکالۆریۆس لە پزیشکی نەشتەرگەری دەم و ددان، بۆمەودا میدیا باس لە زیانەکانی مەمکەمژە و مژینی پەنجە لەلایەن منداڵانەوە دەکات، و هەروەها چەند ڕێگایەک دەخاتەڕوو بۆ بەدوورگرتنی منداڵان لەو دیاردەیە، ئەو پێمان دەڵێت:" حەزی پەنجە مژین یەکێکە لە کاردانەوە سروشتیەکانی منداڵ، بەجۆرێک کە دەستپێکی ئەم دیاردەیە دەگەڕێتەوە بۆ پێش لە دایک بوونیان و بۆ کاتێک کە لە سکی دایکیاندان".

منداڵان بۆچی پەنجەیان دەمژن؟ یان بۆچی مەمکەمژەیان پێ دەدرێت؟
دیاردەی پەنجە یاخود مەمکە مژین یارمەتی منداڵان دەدات تا هەست بە ئارامی و ئاسودەی بکەن. مژینی پەنجەگەورە یاخواد هەر پەنجەیەکی دی  هاوکاری هەندێک منداڵ دەکات تا هەستی ئارامیان لە کاتە زەحمەتەکاندا بۆ دروست ببێت، بۆ نمونە کاتێک دوورن لە دایک و باوکیان و لەناو کەسانی نەناسراودان. هەر لەبەر ئەوەی مژینی پەنجە گەورە ئاسودەی بە منداڵەکە دەبەخشێت، رەنگە ببێتە هۆی خەولێکەتنیشان. هەر لەبەر ئەم هۆیە ئەو منداڵانەی کە تەمەنیان کەمترە، شەوانە یاخود هەر کاتێک کە ماندوون پەنجە گەورەیان دەمژن تا هەست بە ئاسودەی و ئارامی بکەن.



بەردەوامی لە پەنجە مژین چی بەسەر منداڵ دەهێنێت؟
بەردەوامی لە پەنجە مژین دەبێتە هۆی دروستکردنی کۆمەڵێک کێشە بۆ گەشەی  دەم  و هەروەها دەبێتە هۆی ناڕێکی لە ددانەکان و گۆرانکاری لە مەڵاشاودا، هەروەها ئەو منداڵانەی کە پەنجە گەورەیان ناچالاکانە لە ناو دەمیاندا دادەنێن کەمتر تووشی کێشە و زەحمەتی دەبن بە بەراورد لەگەڵ ئەو منداڵانەی کە بە بە توندی پەنجەیان دەمژن، کە ئەمەش هەستی پێ دەکرێت کاتێک منداڵەکە پەنجەی لە دەمی دەردێنێت دەنگێک دروست دەبێت. هەندێک لەو منداڵانەی کە بەتوندی پەنجەیان دەمژن رەنگە کێشە بۆ ددانە شیریەکانیان دروست ببێت.

هەرچی مەمکەمژەشە بەدەر نییە لە زیان و یەكێک لە زیانە باوەکانی مەمکەمژە دروست کردنی کلۆرییە لە نێو ددان شیریەکان، چونکە مەمکەمژە پیس دەبێت و بەمەش بەکتریا دەگوازنێتەوە بۆ نێو دەمی منداڵەکە، ئەمە سەرەرای ئەوەی هەندێک لە دایک و باوکان هەڵدەستن بە پێوەکردنی شەکر یان هەنگوین بە مەمکەمژەکەوە، کە ئەمەش  زیانەکانی مەمکەمژەکە زیاتر دەکات، چونکە  وەک ئاشکرایە شیرینی کەشێکی لەبار بۆ کلۆربوون دروست دەکات. زۆر بەکارهێنانی مەمکەمژە دەبێتە هۆی نارێکی لە ددانەکان و کێشەی لە جووتبوونی ددانەکان و هەروەها تێکدانی شەویلگە.

شکاندنی خووەکە
مەمکەمژە بەهەمان شێوەی مژینی پەنجە گەورە کاریگەری لەسەر ددان هەیە، بەڵام تەرککردنی مەمکەمژە بە بەراورد بە مژینی پەنجە گەورە ئاسانترە. ئەگەر مەمکەمژەت بۆ منداڵەکەت بەکارهێنا ئەوا بەهیچ جۆرێک شەکر یان هەنگوینی پێوە مەکە.
 بەشێکی زۆری منداڵان بە سروشتیانە لە تەمەنی 2 بۆ 4 ساڵ واز لە هەردوو خووەکە دەهێنن. لەم ماوەیەدا رەفتارەکە بە هێواشی کەم دەکات، چونکە منداڵ لەم تەمەنەدا بەشتی دیکەوە سەرقاڵ دەبێت. هەروەها بەهۆی تەماشاکردن و سەیرکردنی دەوربەر بە تایبەت لە قوتابخانە بەشێک لە منداڵەکان  واز لەم رەفتارە دەهێنن.
 ئەگەر منداڵ خۆی وازی لەم خووە نەهێنا چی بکرێت باشە؟
لەوکاتەدا دایک و باوک پێویستە لە دوای تەمەنی ٤ ساڵییەوە هانیبدەن بۆ وازهێنان لەم دیارەدەیە، بەلام نابێت زۆر فشاری بخرێتە سەر، چونکە فشاری زۆر لەسەر منداڵ رەنگە کاریگەری نەرێنی لەسەر منداڵەکە دروستبکات

کەی پێویستە سەردانی دکتۆری پێ بکەیت؟
1-کاتێک پەنجە گەورەی منداڵەکە ئاوساوە و سور هەڵگەڕاوە.
2-کاتێک هەست بە جیاوازی لە قسەکردنی منداڵەکەتدا دەکەیت.
3-کاتێک هەست بە گۆرانکاری لە جووت بوونی ددانەکانی منداڵەکەتدا دەکەیت.
4-کاتێک پرسیار یاخود نیگەرانیت هەیە لەبارەی پەنجەمژینی منداڵەکەوە.



چەند خاڵێکی گرنگ
1-لەباتی توانجدان لە منداڵ بە ئامانجی وازهێنان لە خوی پەنجە گەورە مژین، هەوڵبدە ستایشی منداڵەکە بکەی تا واز لەم کارە بهێنێت. 
2-.زۆرجار منداڵان کاتێک پەنجەیان دەمژن کە هەست بە نائارامی دەکەن، هەوڵبدە تەرکیز بخەیتە سەر چاک کردنی هۆکاری قەلەقی و ئارامکردنەوەی منداڵەکە.
3-دیاری بە منداڵەکە ببەخشە کاتێک خۆی بەدوور دەگرێت لە پەنجە مژین لە کاتە سەختەکاندا ، وەک دوورکەوتنەوە لە ئەندامانی خێزان.
4-دکتۆری ددان دەتوانێت هانی منداڵا بدانت تا بوەستێت لەم کارە، ئەویش بە ڕوونکردنەوەی کاریگەری ئەم دیاردەیە گەر بێت و وازی لێنەهێنرێت.
5-ئەگەر ئەم هەنگاوانە کاریگەریان نەبوو، ئەوا دەتوانی پەنجە گەورەی منداڵەکە، بە باندجێک ببەستی تا منداڵەکە بەبیری بێتەوە و خۆی بەدووربگرێت لەم خووە، یاخود دەکرێت گۆرەویەکی پاک لەدەستی بکرێت تا شەوانە و لەکاتی نوستن هەوڵی مژینی پەنجەی نەدات
ئەگەر دیاردەی پەنجە گەورە مژین بەردەوام بوو، ئەوا پەیوەندی بە دکتۆری ددان یاخود منداڵانەوە بکە، بۆ ئەوەی خوو شکێنەرێکی ناودەم یاخود دەرمانێکت بۆ بنوسێت بۆ ئەوەی لە سەرپەنجەی منداڵەکی بدەیت، تا بەدووربێت لەم حاڵەتە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب