تەندروستی
كردنەوەی دەرگای خوێندنگەكان هیچ مەترسییەك لەسەر منداڵان دروست ناكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- هێمن سەعید
لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی كردنەوەی دەرگای خوێندنگاكان، لەلایەن حكومەتەكانی رۆژهەڵاتەوە مەترسی و نیگەرانیەكی زۆر هەیە بۆ كردنەوەی دەرگای خوێندنگاكان بەرووی خوێندكاراندا، ئەویش بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، بەڵام بەشێكی زۆری وڵاتانی ئەوروپا سەرەڕای زیادبوونی فراوانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە، هێشتا سورن لەسەر كردنەوەی خوێندنگاكانیان.
بەگوێرەی لێكۆڵینەوەیەكی زانایانی زانكۆی (لیڤەر پوڵ) ی بەریتانی "منداڵانی تەندروست، بە نەخۆشی كۆرۆنا نامرن، مەگەر پێش تووشبوونیان بە نەخۆشی كۆرۆنا نەخۆشیەكی تری مەترسیداریان هەبووبێت".
لێكۆڵینەوەكە لەسەر بنەمای راگەیاندنەكانی حكومەتی بەریتانیا ئەنجامدراوە سەبارەت بە بەركەوتوان و مردووانی منداڵانی ئەو وڵاتە، بەگوێرەی راگەیەندراوەكانی ئەو وڵاتە "هیچ منداڵێكی تەندرووست بە ڤایرۆسی كۆرۆنا نەمردووە، تەنها شەش منداڵ مردوون ئەوانیش پێشتر نەخۆشی خراپیان هەبووە وەك شێرپەنجە و ئیفلیجی مێشك" ...هتد.
لەوبارەیەوە سەندیكای مامۆستایان و پسپۆڕانی پزیشكی دەڵێن "مەترسی لەسەر منداڵان نیە بۆ توشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەڵكو مەترسیەكە لەسەر باوك و دایك و مامۆستا و كارمەندانی خوێندنگەكان درووست دەبێت ئەگەر دەرگای خوێندنگەكان بكرێنەوە بەرووی خوێندكاراندا".
س.ج