تەندروستی
رۆژئاوای كوردستان گیانلەدەستدانی 12 تووشبووی كۆرۆنای راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
دەستەی تەندروستی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان، دەستنیشانكردنی 12 تووشبووی دیكەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند، هەروەها ژمارەی ئەو كەسانەشی لە رۆژئاوای كوردستان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 35 كەس.
جوان مستەفا، هاوسەرۆكی دەستەی تەندروستی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند "لە 24 كاتژمێری رابردوودا 12 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆڤید 19 دەستنیشانكراون".
وتیشی " تووشبووەكان چواریان لە حەسەكەن، چواری دیكەشیان لە كۆبانێن و سیانیشیان لە قامشلۆن، هەروەها تووشبوویەكیش لە رەققە دەستنیشانكراوە".
هاوسەرۆكی دەستەی تەندروستی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ئاماژەی بەوەشكردووە "لە 24 كاتژمێری رابردوودا تەنیا سێ تووشبوو چاكبوونەتەوە".
بەپێی ئاماری دەستەی تەندروستی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لەرۆژئاوای كوردستان، تاوەكو ئێستا ئەوانەی وەكو تووشبووی كۆرۆنا لە رۆژئاوای كوردستان دەستنیشانكراون، ژمارەیان گەیشتووەتە 556 تووشبوو، لەو ژمارەیەش 35 كەسیان گیانیان لەدەستداوە و 101 تووشبووش چاكبوونەتەوە.