گشتی

هەشت سوودی جیابوونەوەی ژن و مێرد لەیەكتر

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەشت سوودی جیابوونەوەی ژن و مێرد لەیەكتر
مەودا میدیا- 

جیابوونەوە لەگەڵ ئەوەی زیانی جۆراوجۆری هەیە، بەڵام هەندێك شارەزای بواری پەیوەندییە خێزانییەكان و ئاماژە و لێكۆڵینەوە دەریدەخەن كەوا چەندین سوودیشی هەیە بەم شێوەیە:

یەكەم، زیادكردنی ئازادی: جیابوونەوە یانی وەرگرتنەوەی ئازادیی رەها لە كاتی چوونە دەرەوە و گەڕانەوە بۆ ماڵ بەبێ ئەوەی هەوڵی دۆزینەوەی بیانوو بدەیت لەكاتی درەنگ گەڕانەوەت بۆ ماڵەوە.

دووەم، زیادبوونی متمانە بە خود: هەندێك لە شارەزایانی پەیوەندییە خێزانییەكان وای دەبینن بەهۆی بوونی كێشە لەنێوان ژن و مێرد و زاڵبوونی یەكێكیان بەسەر ئەو دیكەیاندا، لایەكیان متمانە بەخۆبوونی لا كەم دەبێتەوە، ئەمەش مانای وایە كاتێك جیادەبنەوە هەریەكەیان متمانەیان بە خۆیان زیاتر دەبێت.

سێیەم، زۆربوونی دیاری: بەهۆی جیابوونەوە و تێكەڵاوبوونی زیاترەوە گۆڕینەوەی دیاریت لەگەڵ هاوڕێ و دۆستەكانت زیاتر دەبێت.

چوارەم، كاتی زیاترت دەبێت: جیابوونەوە واتە زۆربوونی كات، هەر بۆیە شارەزایانی پەیوەندییە خێزانییەكان هانی كەسانی جیابووەوە دەدەن ئەو كاتە زۆرەیان بۆ كاركردنی بەسوود بقۆزنەوە، دووربكەونەوە لە ماڵەوە و گریان و خەمخواردن، بچنە دەرەوە و وەرزش بكەن و حەزەكانیان جێبەجێ بكەن، بەشێوەیەك بڕیاری جیابوونەوەكەیان بۆ شتی بەسوود بەزووترین كات بگۆڕن.

پێنجەم، زیاتر ئاسوودە بوون: شارەزایانی دەروونی دەڵێن جیابوونەوە باشترین یارمەتیدەرە بۆ ئارامبوونەوەی رۆحی دوای ئەوەی ماوەیەكی زۆر بەهۆی كێشەی خێزانییەوە وزە و كاتەكانی ژیان بەفیڕۆچوون.

شەشەم، دووركەوتنەوە لە شتە دووبارەبووەوەكانی ژیان: بەهۆی هاوبەشەكەتەوە زۆر كاروباری دووبارەبووەوە ئەنجامدەدەی وەكو چێشتلێنان و پاككردنەوەی ماڵ و شتی دیكەیش، ئەوەش وا دەكات لە زۆر خەون و حەزەكانت دووربكەویتەوە وەكو خوێندنەوە و وەرزشكردن، كاتێ كە جیادەبیتەوە كاتی زۆرت دەبێت بۆ ئەنجامدانی ئەو شتانە.

حەوتەم، كەمبوونەوەی كێشە، بە كۆتاییهاتنی پەیوەندیی خێزانی، ئەو جۆرە قسەكردنانەش كۆتاییان دێت كە پێشتر تووشی هەڵچوون و نائارامی كردووی، بۆ نموونە ماندووێتی كاری ماڵەوە و دواكەوتن لە ژووان و لەبیركردنی بۆنەكان وەكو رۆژی خۆشەویستی و لەدایكبوون.

هەشتەم، ئامانجی نوێ: شكستهێنانی پەیوەندیی خێزانی مانای كۆتاییهاتنی ژیان نییە، بەڵكو هەندێك لە شارەزایان پێیانوایە كە ئەو ئەزموونە یارمەتی هەر لایەكیان دەدات بۆ فێربوونی شتی زیاتر، هەروەك دەبێتە هۆی ئەوەی كە بەدوای هاوسەری داهاتووتدا بەپێی مەرجەكانی خۆت بگەڕێی.

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە