گشتی

پسپۆڕێكی پزیشكی: ریش سوودی ناوازەی هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پسپۆڕێكی پزیشكی: ریش سوودی ناوازەی هەیە
مەودا میدیا-  هێمن سەعید

ناتالیا كۆزلۆفا، پسپۆڕی بواری نەخۆشی پێست دەڵێت "هێشتنەوەی ریش دەبێتە هۆی پاراستنی تەندروستی، باس لەوەشدەكات بەدڵنیایی ریشی تەنك یان ریشی زۆر نەك هەر رەگەزێكە لە رەگەزەكانی جوانپۆشی و مۆدێل، بەڵكو تایبەتمەندی بەسوودی هەیە بۆ روخسار.

ناتالیا كۆزلۆفا  پسپۆڕی بواری نەخۆشی پێست رایگەیاند " بوونی ریش و ریشی چەناگە هاوكاری پاراستنی زەیتی سروشتی پێست دەكات كە رۆڵێكی باشی هەیە لە پاراستن و هێشتنەوەی رووخسار بەجوانی".

ئەو پزیشكە پسپۆڕە ئەوەشی وتووە  "ریش وەك هەر موویەكی تر، پێست دەپارێزێت لەمانەوەی بەجوانی و بریقەداری لە تیشكی راستەوخۆی سەروبنەوشەیی، ئەوەش دەبێتە هۆكارێكی زۆرباش بۆ پاراستنی كەسی ریشدار لە نەخۆشی شێرپەنجە، هەروەها مووی دەموچاو هەستیاری كەمدەكاتەوە".

پزیشكەكە باسی لەوەشكردووە "موو وەك فلتەر وایە كە رێگر دەبێت لە چونەژورەوەی دەردراوەكانی دەرەوە لەرێگەی كونی لوتەوە،هەروەها ریش دەموچاو دەپارێزێت لەكاریگەرییە نەرێنییەكانی هەوای سارد و گەرم و پێستی دەموچاو بەشێداری دەهێڵێتەوە".

س.ج
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان