تەندروستی

هۆكاری نەمانی هەستی بۆنكردن لای تووشبووانی كۆرۆنا ئاشكراكرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆكاری نەمانی هەستی بۆنكردن لای تووشبووانی كۆرۆنا ئاشكراكرا
مەودا میدیا-

لە لێكۆڵینەوەیەكی پزیشكی نوێیدا كۆمەلێك زانای ئەمریكی هۆكاری لەدەستدانی هەستی بۆنكردنیان ئاشكراكرد كەلەكاتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كەسی تووشبوو ئەو هەستە لەدەست دەدات.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی، پرۆفیسۆر ئەندرۆ لین، لەكۆلیژی پزیشكی لەزانكۆی جۆنز هۆبكینزی ئەمریكی بەهاوكاری د.مینگفی چین لەهەمان زانكۆ لێكۆڵینەوەیەكیان كرد لەهۆكاری لەدەستدانی هەستی بۆنكردن لای تووشبووانی كۆرۆنا.

ئەو زانایانە بۆیان دەركەوت هۆكاری ئەوەی تووشبووانی كۆرۆنا هەستی بۆنكردن لەدەست دەدەن لەكاتێكدا نیشانەكانی دیكەیان لەسەر دەرناكەوێت، دەگەڕێتەوە بۆ بوونی رێژەیەكی زۆری هۆرمۆنی ئەنجیۆتنسین لەناوچەی لووت و شوێنی لێپرسراو لەهەستی بۆنكردن، هەروەها زانایان لەو بڕوایەدان ئەو هۆرمۆنە خاڵی چوونە ژوورەوەیە و رێگە دەدات بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بچێتە ناو خانەكانی لەش و هۆكاری گواستنەوەی بۆ خەڵكی دیكە.

پرۆفیسۆر ئەندرۆ لین، سەرپەرشتیاری لێكۆڵینەوەكە وتی "ڤایرۆسەكانی دیكەی كۆئەندامی هەناسە بەگشتی دەبنە هۆی لەدەستدانی هەستی بۆنكردن بەهۆی هەڵاوسانی بۆری لووت، بەڵام ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبێتە هۆی لەدەستدانی هەستی بۆنكردن بەبێ بوونی نیشانەی دیكە لە لووت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان