تەکنەلۆژیا
كۆمپانیایەكی ئینتەرنێت بڕی 1000 دۆلار دەبەخەشێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- هێمن سەعید
ئەمڕۆ ئینتەرنێت بووە بە پێداویستەیەكی سەرەكی لەژیانی رۆژانەماندا، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی مۆبایلی زیرەك و وەرگرتنی شەبەكەی ئینتەرنێت و بڵاوبوونەوە و زۆر بەكارهێنانی تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی دووركەوتنەوە لێی كارێكی ئاسان نییە، تا گەشتووە بەوەی كۆمپانیایەك بڕێك پارە دەبەخشێتە ئەو كەسانەی بۆ ماوەیەكی دیاریكراو دوورکەونەوە لە بەکارهێنانی ئینتەرنێت.
كۆمپانیای(satellite internet) خستنەڕوویەكی ئاشكراكردووە بۆ ئەو كەسانەی بتوانن بۆ ماوەی 48 كاتژمێر بەبێ ئینتەرنێت بەرنەسەر بڕی 1000 دۆلاریان پێدەبەخشێت، هەروەها بەگوێرەی ماڵپەڕی دەنگی بەیروت، ئامانجی كۆمپانیاكە بۆ دوورخستنەوەی مرۆڤە لە كاریگەری و ئالودەبوونی ئەو ژاوەژاوەی كە تەكنەلۆجیای نوێ درووستی كردووە لەسەری و گەڕانەوەیەتی بۆ باوەشی سرووشت.
هەر هاوڵاتییەك بەشداری ئەو پێشبڕكێیە بكات، دەبرێتە پاركێكی سەرنجڕاكێش و شوێنێكی بۆ دابیندەكرێت لە شێوەی كابینە بۆ حەوانەوەی كە هەموو پێداویستییەكی تیایدا بۆ دابینكراوە و دەتوانێت بەئازادی بەپاركەكەدا هاتوچۆ بكات، سەرەتا بڕی 400 دۆلاری پێدەدرێت و پاش تەواوكردنی ماوەكەی بڕەكەی تر كە 600 دۆلارە دەیدرێتێ.
س.س