تەندروستی
نۆ رێگە بۆ ئاسوودەیی و ئارامبوونەوەی رۆح
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئاسوودەیی و ئارامبوونەوەی رۆح گرنگترین شتی ژیانی هەموو كەسێكە، بەڵام هەموو كەسێك پێی ناگات، لەو رووەشەوە ئەزموونی كەسی یەكەم و دوا بڕیار دەدات. لەگەڵ ئەوەشدا كۆمەڵێك خاڵی هاوبەش هەیە كە هەموو كەس دەتوانێت جێبەجێی بكات بۆ ئەوەی بگاتە ئاسوودەیی و ئارامبوونەوەی رۆح.
ئەم نۆ رێگەیە گرنگن و هەوڵبدە جێبەجێیان بكەی:
یەكەم، ئارامگربە: سەروخواربوونی ژیان یەخەی هەموو كەسێك دەگرێت، بۆیە هەوڵبدە ئارامگربیت، ئەوەش بزانە بەپێی كات توانای ئارامگرتنت زیاتر دەبێت.
دووەم، راهێنانی رۆحیی بكە: لەگەڵ رۆحت بڕۆ خەڵوەتەوە، بۆ ئەوەی دەروونت ئارام ببێتەوە و فشارەكانی ژیانت لەسەر كەم ببێتەوە، هەروەها خۆت بەدووربگرە لە بیركردنەوەی نەرێنیانە، پشوو زۆر وەربگرە و بۆ ئەوەش شوێنێكی ئارام هەڵبژێرە كە هەست بە لەقاڵبدان نەكەی.
سێیەم، پارێزگاری لە خاكەڕاییت بكە: هەوڵمەدە هەموو كارەكانت لە یەك كاتدا بكەیت، هەموو كارێك كاتی گونجاوی خۆی هەیە، بۆیە ئەركەكانت بۆ كاتی جیاواز دابەشبكە، هەروەها پشوودان لەنێوان ئەنجامدانی كارەكانتدا لەبیر مەكە.
چوارەم، بۆ ئێستا بژی: بۆ ئێستات بیربكەرەوە، پێویست بەوە ناكات بە قوڵی بیر لە رابردوو یان داهاتوو بكەیتەوە، دوێنێ رۆیشت و هیچ رێگایەك بۆ گەڕانەوەی نییە، سبەینێش هێشتا نەهاتووە و نازانین چی روودەدات، بۆیە ئەو ساتەی تیادا دەژیت بۆ تۆ گرنگە و هەوڵبدە ئارام بیت.
پێنجەم، پێشتر بڕیار مەدە: لایەنگیریكردن و بڕیاردانی پێشوەخت دەبێتە هۆی تێكدانی پەیوەندییەكان، هەموو شتێك ئەزموون بكە و پێش ئەزموونكردنیشی بڕیاری لەسەر مەدە.
شەشەم، سووربە لەسەر بەختەوەربوونت: هەندێك لە كاتت تێپەڕیووە لە بیركردنەوە و تیایدا هەست بە ئاسوودەیی دەكەیت، بۆیە بیر لەوەبكەرەوە چۆن ئەو كارە جێبەجێ بكەیت، بیر لە رێگەیەك بكەرەوە بۆ پڕكردنەوەی حەزەكانت و رازیكردنی رۆحت.
حەوت، هەوڵبدە خۆت بیت: شانازی بە كەسێتیتەوە بكە، هەوڵمەدە ببیتە كەسێكی دیكە، هەڵەكانت ببینە و لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە شانازی بە بوونتەوە بكەیت و پەرە بە تواناكانت بدەیت.
هەشتەم، نەرم و نیان بە: ئەگەر لە مامەڵەكردن لەگەڵ دەوربەرت نەرم و نیان و باش بیت، ئەوە هەست بە ئاسوودەیی و ئارامبوونەوەی رۆحی دەكەیت، ئەوەش هەستێكی باشت پێدەبەخشێت.
نۆیەم، خۆشەویستی ئەزموون بكە: گوێ لە ئاوازی رۆحت بگرە، هەروەها گرنگی بە روخسارە جوانەكەت بدە، خۆشەویستی ئەزموون بكە، ئەوە لوتكەی ئارامیی رۆحە.
خ.غ