تەندروستی

تائێستا زیاتر لە حەوت هەزار تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تائێستا زیاتر لە حەوت هەزار تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق رایگەیاند  "لە (24) كاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و  404  توشبووی كۆرۆنا تۆماركراون هەروەها  81 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

لەراگەیەندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق رایگەیاندووە "لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و 871 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و سێ هەزار و 404 كەسیش تووشی پەتاكەبوون، هەروەها 81 كەسیش گیانیان لەدەستداوە".

هەر بەپێی ئامارەكەی تەندروستی عیراق "تائێستا 238 هەزار و 338 كەس لەعیراق تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 180 هەزار و 473 كەس چاكبوونەتەوە، بەوپێیەش بێت رێژەی چاكبوونەوە %75.7 بووە، كۆی ئەوانەش كە تووشبووی كۆرۆنابوون و گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە حەوت هەزار و 123 كەس".
 


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب