ئەدەب و هونەر
سلێمانی-ساڵیادی تیرۆركردنی شاعیر بەكر عەلی بەڕێوەچوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
لەو شوێنەی تێیدا تیرۆركرا، مەراسیمی ساڵیادی تیرۆركردنی بەكر عەلی بە ئامادەبوونی ئەدیبان و هونەر دۆستان و بنەماڵەكەی لە سلێمانی بەڕێوەچوو.
26ساڵ لەمەوبەر و لە ئێوارەیەكی وەك ئەمڕۆدا ئەو شاعیرە لە نزیك باخی گشتیی شەهید كرا، ئەمڕۆش ژمارەیەك لە كەسوكار و چالاكوانان لە ناو باخی گشتی شاری سلێمانی وەك رێزلێنان لەو شاعیرە بە مەراسیمێك و ئەنجامدانی چەند چالاكییەك یادیان كردەوە.
لە مەراسیمەكەدا سەرەتا چەند پارچە میوزێكێك لە لایەن میوزیك ژەنانەوە پێشەكەشی ئامادەبووان كرا، هەر لە مەراسیمەكەدا پەردە لەسەر تابلۆیەكی شەهید بەكر عەلی لابرا، دواتر دەریا محەمەد خوشكەزای شەهید وتاری بنەماڵەكەی خوێندەوە و سوپاسی ئامادەبووانی كرد.
هەروەها وتاری ئامادەكارانی یادەكە خوێندرایەوە، پاشان چەند پارچە شیعرێكی شەهید لەلایەن هاوڕێ شوانەوە خوێندرایەوە، دواتر كۆتایی بە مەراسیمەكە هات.
بەكر عەلی شاعیر لە 19/6/1968 لە گەڕەكی كانی ئاسكانی شاری سلیمانی لەدایكبووە، تا پۆلی دووی ناوەندیی خوێندووە، دواتر بەهۆی نەبوونییەوە ناتوانێ درێژە بە خوێندن بدات، تا دواجار و تاكاتی تیرۆركردنەكەی دەبێتە یەكێك لە چەپ و رەخنەگرەكان و شاعیرێكی تەواو دیاری خاوەن دەیان شیعری ناوازەیە.