گشتی
چۆن منداڵەكەت بەشێوەیەك پەروەردە دەكەیت ببێتە سەركردە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی توێژینەوەكان كۆمەڵێك رێگە هەیە بۆ ئەوەی بەهۆیەوە گەشە بەلایەنی هونەری سەركردایەتیكردن لە منداڵەكەتدا بدەیت و رۆژانە لەگەڵیدا قۆناغ بە قۆناغ بیبەیتە پێشەوە:
یەكەم، توانای كاریگەریی دروستكردن و بڕواپێهێنان: لەكاتێكدا منداڵ لە تەمەنێكی بچوكدایە دەتوانرێت كاریگەریی لەسەر دروستبكرێت لەلایەن هاوڕێ و دەوروبەرییەوە و خێزانەكەیەوە، ئەو كاریگەرییە دوایی دەگۆڕدرێت بۆ ئەوەی توانای كاریگەریی دانان لەویشدا دروست ببێت و توانایەكی گەورەی لە بڕواپێهێنانی بەرانبەردا لا دروست دەبێت، توانای بڕواپێهێنانیش یەكێكە لە سیفەتەكانی سەركردە، هەركات ئەو دوو سیفەتەش لە سەركردەدا هەبوو، ئەوا توانای بەخشینیشی دەبێت.
دووەم، هاوسۆزی: گرنگترین رێگە بۆ پەرەدان و بەهێزكردنی كەسێتی هاوسۆزبوونە لەگەڵ دەوروبەر و بەشداریكردنە لە كێشەكانیان و هاوكاریكردنیان بۆ دۆزینەوەی چارەسەر، دەتوانیت هەر لە سەرەتاوە منداڵەكەت فێری ئەم جۆرە رەفتارانە بكەیت.
سێیەم، بەكارهێنانی رێگەی پرسیاركردن: شێوازی پرسیاركردن و وەرگرتنی بۆچوونی منداڵ ئەو هەستەی لا دروستدەكات ئەویش وەكو هەر تاكێكی دیكەی خێزانەكە دەژمێردرێ، ئەو شێوازە هاوكار دەبێت لە پەرەپێدانی كەسێتی منداڵ و هەستكردن بە بەرپرسیارێتی و هەر لە منداڵییەوە بڕوابەخۆبوونی تیادا دروست دەبێت و بەو شێوەیەش دەبێتە خاوەن كەسێتییەكی بەهێز.
چوارەم، گفتوگۆكردن لەگەڵ منداڵ: بۆ هەندێك گرفتی ئاسان و سادە كە گونجاو بێت لەگەڵ تەمەنی منداڵ، باشترە گفتوگۆی لەگەڵ بكەیت بۆ ئەوەی وردە وردە ئاستی بیركردنەوەی گەشە بكات، هەروەها بۆ ئەو گفتوگۆكردنەش دەبێت ئامانجەكە روون و دیاریكراو بێت و بگەنە چارەسەر لەسەر بابەتی گفتوگۆ لەسەركراو.
پێنجەم، هاندان بۆ ئازایەتی: گرنگە لە سەرەتاوە منداڵەكەت بۆ ئازایەتی و چاونەترسی و بەردەوام بوون هەتا كۆتایی و هەڵنەهاتن لە بەرپرسیارێتی هانبدەیت، فێری بكە دەبێت بەردەوام بیت تا سەركەوتن.
شەشەم، رێكخستنی كات: گرنگە منداڵەكەت فێری ئەوە بكەیت كەوا كاتەكانی رێكبخات لەنێوان یاریكردن و خەوتن و خواردن و خوێندنەوە، ئەمە وا دەكات كاتی بەفیڕۆ نەچێت و سوودی زۆری لێ ببینێت.
حەوتەم، هاوكاریكردنی خەڵك: منداڵەكەت فێری ئەوە بكە هاوكاریكردنی خەڵك گرنگە، هەروەها رایبهێنە لەسەر ئەوەی خۆشگۆ و زمان شیرین بێت لەگەڵ خەڵكی و شێوازی داواكاری و سوپاسكردن لە ژیانیدا پەیڕەو بكات.
هەشتەم، گەشەپێدان بە بەهاكانی مرۆڤ و ئاكار: پەروەردەكردنی منداڵ لەسەر رێزگرتن لە بەها ئاكارییەكان گرنگە، وەكو دادپەروەری و راستگۆیی و سپاردەپارێزی و كۆنترۆڵكردنی خود و ئارامگری، هەروەها رێزگرتن لە هەستی بەرانبەر و پێشخستنی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان، ئەمە وادەكات منداڵەكەت ببێتە خاوەن كەسێتییەكی هاوسەنگ و سەركەوتوو لە داهاتوودا.
نۆیەم، لاساییكردنەوەی دایك و باوك: منداڵان زۆرینەی كات دایك و باوكیان دەكەنە نموونە و رێبەری خۆیان، بۆیە وا پێویست دەكات باوك و دایك خاوەن كەسێتی بەهێز و خووڕەوشتی باش و نموونەیی بن و ئەوەش منداڵەكان سەركەوتووتر دەكات.
دەیەم، هەستكردن بە بەرپرسیارێتی: هەستكردنی منداڵ بە بەرپرسیارێتی توانایەكی باشی پێدەبەخشێت بۆ وەرگرتنی بڕیارە گرنگەكان و هەوڵدان بۆ سەرۆكایەتیكردنی كارەكانی لەگەڵ منداڵەكانی هاوڕێی و ئەوەش بەرەو سەركردایەتیكردنی دەبات لە داهاتوودا.
خ.غ