تەندروستی

سێ هەزار و 367 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ هەزار و 367 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق رایگەیاند  "لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و 367 حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆرۆنا و سێ هەزار و 263  چاكبوونەوە و 51 گیانلەدەستدان تۆماركراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 2/9/2020 وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عیراق  ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبووانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە، بەپێی ئامارەكە "لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و 367 حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراون و لەو ژمارەیەش هەزار و 85 حاڵەتیان لە بەغدایە".

هەر بەپێی ئامارەكە "سێ هەزار و 263 كەس لە نەخۆشییەكە چاكبوونەتەوە، كە 742 حاڵەتیان لە بەغدایە،51 كەسیش بە نەخۆشییەكە گیانیان لەدەستداوە".

هەر بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی عیراق،  "تا ئێستا 242 هەزار و 284 كەس لە عیراقدا توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش حەوت هەزار و 200 كەس گیانیان لەدەستداوە و 184 هەزار و 205 كەسیش لە نەخۆشییەكە چاكبوونەتەوە".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان