گشتی

ئایا رۆشتن لەسەر پەنجەكانی پێ سوودی هەیە یان زیان؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


 ئایا رۆشتن لەسەر پەنجەكانی پێ سوودی هەیە یان زیان؟
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

زانایانی زانكۆی یۆتا لەئەمەریكا، لێكۆڵینەوەیەكیان ئەنجامداوە لەبارەی رۆیشتن لەسەر پەنجەكانی پێ، ئەنجامەكە دەریخستووە كە رۆیشتن بەشێوەیەكی رێكخراو لەسەر پەنجەكانی پێ یارمەتیدەر دەبێت لە دابەزاندنی كێش.

ئەو لێكۆڵینەوەیە لەسەر 27 كەس ئەنجامدراوە كە تەمەنیان لەنێوان 20 بۆ 40 ساڵ بووە، هەموویان شێوازی جۆراوجۆری وەرزشیان ئەنجامداوە.

لێكۆڵینەوەكە دەریخستووە ئەو وەرزشوانانەی بەشێوەیەكی ئاسایی لەسەر پێ رۆیشتوون، بەراورد بەو كەسانەی لەسەر پەنجەی پێ رۆیشتوون كەمتر كێشیان دابەزاندووە، بەشێوەیەك ئەو كەسانەی زیاتر لەسەر پەنجەی پێیەكانیان دەڕۆن %83 زیاتر لەوانی دیكە كێشی جەستەیان دابەزیوە.

لێكۆڵینەوەكە ئاماژەی بەوەشداوە، رۆیشتن لەسەر پەنجەكانی پێ چالاكی ماسولكەكان زیاتر دەكات، بەتایبەتیش ماسولكەكانی پشت و ئەژنۆكان و پێیەكان، بۆیە ئەو لێكۆڵەرانە ئامۆژگاری وەرزشوانان دەكەن رۆژانە پێنج خولەك لەسەر پەنجەكانی پێیان بڕۆن.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال