تەندروستی

ئەو خواردنانەی کاریگەرییەکانی نەخۆشی کۆڵۆن کەمدەکەنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو خواردنانەی کاریگەرییەکانی نەخۆشی کۆڵۆن کەمدەکەنەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

نەخۆشی کۆڵۆن یەکێکە لە بەربڵاوترین نەخۆشییە درێژخایەنەکان و هیچ چارەسەرێکی بنەڕەتیشی نییە، بەڵام هەندێک رووەک یان خۆراک هەیە کە دەتوانین بە چارەسەرێکی سروشتی و کەمکردنەوەی کاریگەری ئەو نەخۆشییە دابنرێن، ئەوانیش:

1-زەنجەفیل: خواردنەوەی ئاوی زەنجەفیل لە بەیانیان پێش نان و شەوان پێش خەوتن کاریگەری نەخۆشی کۆڵۆن کەم دەکاتەوە.

2-زەیتی کونجی: خواردنی کەوچکێک زەیتی کونجی لەدوای هەر ژەمە خواردنێک هۆکارێکی باشە بۆ باشترکردنی کرداری هەرس و دەرکردنی پاشماوەی خۆراک لە جەستە.

3-کولەکە: خواردنی کولەکە لەگەڵ ماست یان هەنگوین لە کاتەکانی ئێواران کاریگەرییەکانی نەخۆشی کۆڵۆن کەم دەکەنەوە.

4-چای گوڵە بەیبون: خواردنەوەی چای گوڵە بەیبون یارمەتی دەرێکی باشە بۆ کەمکردنەوەی گرژی ماسولکەکانی کۆڵۆن.

5-هێلی هاڕاو: 250 کیلۆ گرام هێل لەگەڵ کیلۆیەک هەنگوین تێکەڵ بکەین و لە رۆژێکدا سێ کەوچکی لێبخورێت سوودێکی زۆر باشی دەبێت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب