عیراقی

داعش هێرشی کرد و کوژراو و بریندار هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


داعش هێرشی کرد و کوژراو و بریندار هەیە
مەودا میدیا-

درەنگانی شەوی رابردوو چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش لە پارێزگای ئەنبار هێرشێکی فراوانییان کردووەتە سەر بارەگایەکی فەوجی پاسەوانی سنوور، لە ئەنجامدا ژمارەیەک پۆلیس کوژران و برینداربوون.

بەپێی چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی میدیاکانی عیراق بڵاویانکردووەتەوە، شەوی رابردوو چەکدارانی داعش هێرشێکی فراوانیان کردووه‌تە سەر بارەگایەکی فەوجی یەکی پاسەوانی سنوور لە ناوچەی مەکر نەعام لە نزیک سنووی سعودیە و لە ئەنجامدا ئەفسەرێک و پۆلیسێک کوژران و سێی دیکەش بریندار بوون.

هەر بەپێی ئەو زانیاریانەی دراوە بە میدیاکان، لە چەند گەڕەکێکی بەشی کەرخی شاری بەغدا دەنگی چەند تەقینەوەیەک بیستراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا زیانەکانی ئاشکرا نەکراون.

س.س
Qaiwan
Qaiwan