عیراقی

بڕیار لەسەر خەرجکردنی شایستە داراییەکانی جوتیاران درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیار لەسەر خەرجکردنی شایستە داراییەکانی جوتیاران درا
مەودا میدیا-

وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق بڕیاری خەرجکردنی بڕی 600 ملیار دینار دەدات وەک شایستە داراییەکانی ئەمساڵی جوتیاران لە بەرانبەر ئەو گەنمەی ئەمساڵ جوتیاران رادەستی حکومەتیان کردووە.
 
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق ئاشکرای کرد "لەسەر بڕیاری سەرۆک وەزیرانی عیراق ئێوارەی رۆژی چوارشەممە محەممەد کەریم خەفاجی، وەزیری کشتوکاڵ بەشداری کردووە لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی وەزیرانی دارایی و بازرگانی و کشتوکاڵ و راوێژکاری سەرۆک وەزیران، لە کۆبوونەوەکەدا رەزامەندی درا لەسەر خەرجکردنی بڕی 600 ملیار دینار وەک شایستە داراییەکانی جوتیاران".
 
هەر لە راگەیەندراوەکەدا تیشخراوەتە سەر ئەوەش "لەو بڕە پارەیە 70 ملیار دینار بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ تەرخانکراوە بۆ پارەی بنەتۆی پلەیەک، هەروەها لە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ شایستە داراییەکانی دیکەی جوتیاران خەرج دەکرێن".

س.س
Qaiwan
Qaiwan