کوردستانی

یه‌كگرتوو مه‌رجی هه‌یه‌ بۆ ده‌نگدان به‌ پرۆژه‌ یاسای چاكسازی

مەودا میدیا - سلێمانی |


یه‌كگرتوو مه‌رجی هه‌یه‌ بۆ ده‌نگدان به‌ پرۆژه‌ یاسای چاكسازی
مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی یه‌كگرتوو رایده‌گه‌یه‌نێت به‌و مه‌رجه‌ی تێبینی و سه‌ره‌نجه‌كانیان بخرێته‌ پرۆژه‌ یاسای چاكسازی ئاماده‌ن ده‌نگی پێبده‌ن باس له‌وه‌ش ده‌كات چاكسازی نابێت ته‌نها له‌خه‌رجیدا بێت به‌ڵكو له‌داهاتیشدا چاكسازی پێویسته‌.

سه‌رچنار ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی یه‌كگرتوو به‌ مه‌ودا میدیای راگه‌یاند"چه‌ندین سه‌ره‌نجمان هه‌یه‌ له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای چاكسازی كه‌ حكومه‌ت ناردوویه‌تییه‌ په‌رله‌مان و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه‌، گرنگترینیان پرسی زیاد كردنی موچه‌ی خانه‌نشینی به‌جۆرێك كه‌مترین موچه‌ی خانه‌نشینی 400 هه‌زار دینار بێت و كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی پله‌ باڵاكانه‌، له‌گه‌ڵ دیاری كردنی چاره‌نووسی چۆنیه‌تی دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ به‌ فه‌رمانبه‌ران، ئه‌گه‌ر چی حكومه‌ت حساب بانكییه‌كی كردووه‌ته‌وه‌ بۆ پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ڵام حساب بانكییه‌كی خاڵیه‌ و هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كی تێدانیه‌، ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمه‌ گره‌نتی دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكات".

سه‌رچنار ئه‌حمه‌د، وتی" وه‌كو فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ چاكسازی ڕیشه‌ییداین و پێویسته‌ چاكسازی له‌داهات و خه‌رجیدا بكرێت نه‌ك ته‌نها له‌ خه‌رجیدا، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تێبینی و سه‌ره‌نجه‌كانمان به‌هه‌ند وه‌رگیران له‌ناو پرۆژه‌ یاسای چاكسازی ده‌نگی پێده‌ده‌ین ئه‌گه‌ر نا قسه‌ی ترمان ده‌بێت".

بڕیاره‌ رۆژی 12ی كانونی دووه‌می 2020 په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنی ژماره‌ 13 ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام بدات و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌ یاسای (چاكسازی له‌ خانه‌نشینی مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر) بكات.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان