تەندروستی

عیراق.. تووشبووانی كۆرۆنا لە هەڵكشاندایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق.. تووشبووانی كۆرۆنا لە هەڵكشاندایە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

بەپێی ئامارێكی وەزارەتی تەندروستی عیراق، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، چوار هەزارو 755 هاووڵاتی دیكە لەسەرانسەری عیراق تووشی كۆرۆنا بوون.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە راگەیەندراوێكدا ئەوەشی خستووەتەڕوو " لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا چوار هەزارو 755 تووشبووی نوێی كۆرۆنا لەعیراق تۆماركراون، هەروەها سێ هەزارو 552 تووشبووی تریش چاكبوونەتەوەو 74 تووشبووش گیانیانلەدەستداوە".

هەر بەپێی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراق "تائێستا 247 هەزار و 39 كەس لەعیراق وەك تووشبووی كۆرۆنا تۆماركراون، لەو ژمارەیەش 187 هەزار و 757 كەس چاكبوونەتەوەو رێژەی چاكبوونەوەش گەیشتووەتە %76".
 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب