تەندروستی

تەندروستی كەنەدا داوا لەهاوڵاتیانی دەكات بە ماسكەوە سێكس بكەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستی كەنەدا داوا لەهاوڵاتیانی دەكات بە ماسكەوە سێكس بكەن
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

ئاژانسی تەندروستیی كەنەدا چەند رێنماییەكی سەبارەت بە سێكس لە سەردەمی كۆرۆنا بڵاوكردەوە، داواش لە هاوڵاتیان دەكات وەكو رێكارێكی خۆپارێزی لەكاتی ئەنجامدانی سێكسدا ماسك بەكاربهێنن.

رێنماییەكان لەلایەن تێریزا تام، گەورە پزیشكی كەنەدا بڵاوكراونەتەوە،  كەخۆی لە چەند خاڵێك دا دەبینێتەوە سەبارەت بە سێكس و خۆپارێزی، بەتایبەت بۆ ئەو كەسانەی كە هاوسەر یان هاوبەشێكی هەمیشەییان نییە.

 ئەو پزیشكە دەڵێت "سێكس لەو چالاكییانەیە كە پێویست دەكات كەسەكان لەیەكەوە نزیكبن، ئەمەش دەرفەتی گواستنەوە و تووشبوون بە كۆرۆنا زیاد دەكات، بۆیە پارێزراوترین جۆری سێكس لە سەردەمی كۆڤید 19 ئەو جۆرەیە كە تەنیا خودی خۆت بەشداربیت".

ئەو بەرپرسەی تەندروستیی كەنەدا دەشڵێت "توێژینەوەكان ئەوە نیشاندەدەن كە كۆرۆنا لەرێگەی تۆو یان دەردراوەكانی ئەندامی زاوزێی مێینەوە زۆر بە كەمی دەگوازرێتەوە، بەڵام كێشەی سەرەكی نزیكی و هەناسەدانە، بۆیە باشترە لەكاتی سێكس ماچكردن نەبێت و ماسكێك بەكاربهێنرێت كە لووت و دەم دابپۆشێت".

هاوكات ئەو پزیشكە "باس لە هەندێك لەو هۆكارانە دەكات كە ئەگەری تووشبوون بە كۆرۆنا بۆ خۆت یان هاوسەر و خۆشەویستەكەت زیاتر دەكات، لەوانە نەخۆشیی پێشوەختە و قەڵەوی، جگە لەوە، داوادەكات خەڵك ئاگایان لە بەكارهێنانی كۆندۆم بێت وەكو رێكارێك لە خۆپارێزی لە گواستنەوەی نەخۆشییە گواستراوەكان".
 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان