کوردستانی
بەهۆی زەوی و زارەوە کێشە لەنێوان دووبنەماڵەدا دروست دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دوێنێ پێنجشەممە بەهۆی کێشەی زەوی و زار لەدەربەندی قەزای رانیەی سەر بە ئیدارەی راپەڕین ھەردوو عەشیرەتی جاف و خۆشناو بەچەکی قورس لەبەرانبەر یەک وەستان، بەڵام وەک قایمقامی رانیە ئاماژەی پێکرد کێشەکە کۆتایی هاتووە لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان لەو شوێنەن.
حسێن مەحمود، قایمقامی قەزای رانیە بە مەودا میدیای راگەیاند "کێشەکە دوێنێ بوو بەهۆی زەوی و زارەوە لە نێوان دوو بنەماڵەدا لە ئێستادا ئەو دووبنەماڵەیە گفتوگۆیان کردووە کێشەکە و چارەسەر کراوە".
قایمقامی رانیە ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە وەک لایەنی پەیوەندیدار هێزە ئەمنییەکانمان ناردووەتە دەربەندی رانیە و لە ئێستادا هیچ کێشەیەک بوونی نییە هێزەکانی ئەمنییەکان لەو شوێنە جێگیرکراون".
هەروەها شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە مەودا میدیای وت "ئەو شوێنە بازگەیەکی کۆنی ئاسایشە، هەروەها سەبارەت بە کێشەکە هیچ دۆسیەک لەلایەن ئێمەوە نەکراوەتەوە بۆ لێکۆڵینەوە".
س.س

بیروڕا