عیراقی
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: له‌گه‌ڵ عیراق گفتوگۆ له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان ناكه‌ین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق هیچ گفتوگۆیه‌ك ناكه‌ن له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌و وڵاته و ده‌شڵێت بوونی ئه‌مریكا سودی بۆ ناوچه‌كه هه‌یه.
مۆرگان ئورتاگۆس، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند" له‌گه‌ڵ عیراق هیچ گفتوگۆیه‌كمان نابێت له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه هه‌ر شاندێكیش بنێرینه عیراق بۆ گفتوگۆكردن ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن په‌ره به‌هاوبه‌شییه‌كانمان بده‌ین نه‌ك قسه كردن له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له عیراق".
روونكردنه‌وه‌كه‌ی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دوای ئه‌وه هات كه عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عیراق داوای له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كرد نوێنه‌ر ره‌وانه‌ی عیراق بكه‌ن بۆ دانانی میكانیزمی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق.